داعش لە قەتڵوعامی خێڵی ئەلبونەمر بەردەوامە
نوچەنێت-رۆیتەرز
یەكشەممە 2ی نۆڤەمبەر حكومەتی عێراق ئاشكرای كرد كە داعش هەستاوە بە كوشتنی 322 كەس لە خێڵی ئەلبونەمر لە پارێزگای ئەنبار.
خیڵی ئەلبونەمر خیڵێكى سوننە مەزهەبی پارێزگای ئەنبارن و ماوەیەكی زۆرە بوونەتە لەمپەر لە بەرامبەر پێشڤەچوونی داعش له پارێزگای ئەنبار بەگشتی و دەوروبەری قەزای هیت بەتایبەتی.
هەفتەی پێشوو ئەو خێڵە چەك و خواردەمەنی و سوتەمەنییان لێبڕا و داوای هاریكاری بەپەلەیان لە حكومەتی بەغدا كرد، بەڵام بەغدا فریایان نەكەوت و سەرەنجام كەوتنە بەر پەلاماری توندی داعش و سەدان كەسی لێ كوشتن و تەرمەكانی فڕێدانە بیرەكانی ناوچەكە و تا ئێستاش قەتڵ و عامی خێڵەكە بەردەوامە و لەنێوان قوربانببەكاندا ژن و منداڵ هەن.
ئەو بەیاننامەیەی حكومەتی عێراق یەكەم ئاماری فەرمیی بڵاوكراوەیە سەبارەت بە قوربانییەكانی ئەو خێڵە لەسەردەستی داعش.