یه‌كێتی:ئه‌گه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌پارێزگاكانی دیكه‌ش نه‌بینین، هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت
”گه‌نجانی یه‌كێتی له‌هه‌ڵه‌بجه زۆر دڵگرانن له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان و ده‌ڵێن ده‌بوو یه‌كێتی زۆرترین پۆستی به‌ربكه‌وێت له‌و پارێزگایه“
نوچەنێت
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆست و كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وجۆره به‌شداریكردنه‌ی لایه‌نه‌كان له‌حكومه‌تدا له‌هه‌ولێر و دهۆك و ته‌نانه‌ت له‌سلێمانیش ببینرێت، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه، له‌پارێزگاكانی دیكه‌ش نه‌بینین، یه‌كێتی هه‌ڵوێستی دیكه‌ی ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە له كۆبونه‌وه‌ی 29/10/2014رێککەوتن لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو شارەو هەموو لایەنە سیاسییەکان بەپێی قەبارەی خۆیان پۆست و کورسی ئەنجومەنی شارەکەیان بەرکەوت، كه به‌م شێوه‌یه بوو: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 4 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 4 كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی 4 كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان 4 كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی 4 كورسی ، و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی 2 كورسی، سۆسیالیست 1 كورسی، شیوعی 1 كورسی، ئاینده 1 كورسی.
رزگاری حه‌مه نوری میرزا، ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه”دوای ئه‌وه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پۆست و كورسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌نها به وته یه‌كلایی بوه‌وه‌هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه گوایه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پاشگه‌ز بۆته‌وه له‌شێوازی دابه‌شكردنی پۆست و كورسییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه دوورن له‌راستییه‌وه‌و یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆست و كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه وتراوه، به‌مه‌رجێك به‌شداریكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌حكومه‌تدا له‌پارێزگاكانی دیكه‌ش وه‌ك هه‌ڵه‌بجه ببینین“.
ناوبراوجه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌هوه”یه‌كێتی ده‌نگی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و شێوازی دابه‌شكردنی پۆست و كورسییه‌كان له‌پارێزگاكه رازیبوه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستادا باسی لێده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌و دابه‌شكردنی پۆستانه له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكانیش بوونی هه‌بێت“.
رزگاری حه‌مه نوری ئاشكراشی ده‌كات”گه‌نجانی یه‌كێتی له‌هه‌ڵه‌بجه زۆر دڵگرانن له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان و ده‌ڵێن ده‌بوو یه‌كێتی زۆرترین پۆستی به‌ربكه‌وێت له‌و پارێزگایه، چونكه له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه‌یه له ریزبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا،به‌ڵام یه‌كێتی ئاواته خوازه دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌هه‌ولێر و دهۆك و ته‌نانه‌ت سلێمانیش وه‌ك هه‌ڵه‌بجه دابه‌شبكرێت“.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه”دابه‌شكردنی پۆست و كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له رۆژی 29-10-2014 ته‌نها به وته دابه‌شكراوه، واته به‌نوسراو هیچ شتێك له‌وباریه‌وه نییه“.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد”ئه‌گه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌پارێزگاكانی دیكه‌ش نه‌بینین، پێده‌چێت یه‌كتێی هه‌ڵوێستی دیكه‌ی هه‌بێت“.