لیژنه‌ى ده‌سپاكی په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كات
نوچه‌نێت -هه‌ولێر
لیژنه‌ى ده‌سپاكی په‌رله‌مان، ئاشكرای ده‌كات، كه په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو هه‌ندێك بەرپرسی سەربازی پارتی و یەكێتی بازرگانیان كردووه له‌گه‌ڵ داعش و دواتریش حكومەتی هه‌رێمی كوردستان لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكهێنا، سایتی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستاتن،بڵاوی كرده‌وه” لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى عمر ساڵح كۆچه‌رى و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر وئه‌ندامانى لیژنه، له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا، له كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێی ئه‌و دۆسیانه‌ى كرا كه‌خرابوونه به‌رده‌ستى لیژنه و پیش‌تر كاریان له‌سه‌ر كراوه و بۆ ئه‌مه‌ش دوای گفتوگۆكردن لیژنه چه‌ند بڕیارێكی گرنگی دا“.
هەر بەپێی هەواڵی سایتەکە ”به‌شێك له‌و دۆسێیانه‌ى كه خرابوونه‌به‌رده‌ست لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بریتی بوون له‌به‌دواداچوونى لیژنه‌كه بۆ كاره‌كانى لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، تایبه‌ت به دۆسیه‌ى بازرگانىكردنی هه‌ندێ كه‌س له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی داعش، هه‌روه‌ها دانانى به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لیژنه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ى نیشته‌جێبون“.
له‌كۆتاى كۆبونه‌وه‌كه‌ش، لیژنه‌كه گفتوگۆى كرد له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایی ده‌سته‌ى نه‌زاهه و پڕۆژه یاسایی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، لەومباره‌یه‌وه لیژنه‌بڕیارى ئه‌وه‌ى دا كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایی كار بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.