یەكێتی:سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كه‌پارتییه‌ كوردایەتی ناكات،بەڵكو حزبایەتی و دژایەتیمان دەكات

0

puk pdk

یەكێتی:سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كه‌پارتییه‌ كوردایەتی ناكات،بەڵكو حزبایەتی و دژایەتیمان دەكات

نوچه‌نێت

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، سەردانی شاری بەغدایانكرد، بەوتەی ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنەكە هیچ ئەندامێكی ئەوان لەنێو وەفدەكەدا نیەو ئەنجومەنەكە دژایەتیان دەكات.

گەلاوێژ عەلی ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە سايتى فةرمى حيزبەكەی راگه‌یاندووه” كاتێك دەنگ درا بۆ ئەوەی وەفدێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بچێتە بەغدا، ئێمەش دەنگمان پێدا، ئەنجومەنەكە لە 39 ئەندام پێكهاتبوو، وەك فراكسیۆنی یەكێتیش سێ ئەندامین، بەڵام لەكۆی ئەندامانی ئەنجومەنەكە كە چونەتە بەغدا تەنها ئەندامانی یەكێتی تێدا نییە“.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی، جەختی لەوەشكردەوە”كە ئەندامێكی فراكسیۆنەكەیان لەوێ بووە كە باسی سەردانەكەی بەغداش كراوەو داواشیكردوە كە نوێنەری یەكێتیش بەشداری لەوەفدەكەدا بكات، بەڵام بەهەموو شێوەیەك دژایەتی دەكرێن، ئەگەر نا چۆن ئەندامە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەنجومەنەكەش لەگەڵ وەفدەكەدان“.

وتیشی”سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، كوردایەتی ناكات بەڵكو حزبایەتی دەكات“.

ئەوەشی خستەڕوو كە”وەفدەكە ماوەی هەفتەیەكە چونەتە بەغداو لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری بەرگری و لیژنەی ئاسایش و بەرگری نوێنەران كۆبوونەتەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبنەوە“.

گەلاوێژ عەلی راشیگەیاند”مەبەست لەو كۆبوونەوانە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لەئازادكردنەوەی پارێزگای نەینەوا، دەشیانەوێت ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا لەسەركار لابەرن، چونكە ئەو بەرپرسە لەوەی كە موسڵ كەوتوەتە دەست داعش“.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com