ئایا چیتر دو وڵات ماوون بەناوی عێراق و سوریا؟

0
نەخشەی پێشنیاركراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نەخشەی پێشنیاركراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئایا چیتر دو وڵات ماوون بەناوی عێراق و سوریا؟

نوچەنێت-سایتی ئەمریكایی فۆرین پۆلیسی (سیاسەتی دەرەكی)

ئۆڵ ئیتن جەنەراڵی خانەنشینی بریتانی ،كە ساڵی 2003 تا 2004 چاودێری مەشقپێكردنی سوپای عێراقی كردووە، دەڵێ‌:
“دروستكردنی سەربازێك لە كەسێكی سڤیلی تەمەن 18 ساڵانەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا كارێكی ئاسانە. لەڕووی جەستەییەوە پتەویان دەكەین، وانەی هونەری جەنگییان پێدەڵێنەوە، ئینجا لایەنی مەعنەوییان پتەو دەكەین. دوا قۆناغی بەسەربازكردنیش بڕواهێنانە بە دامەزراوەكان و زنجیرەی فەرمانەكان بەرپرسانی باڵاوە بۆ خواروتر”.
بۆ وڵاتێك كە خاوەن نەریتێكی بەهێزی دیموكراسی نییە، بونیاتنانی لایەنە مەعنەوییەكە ئەركێكی سەختە، بەتایبەت بۆ ئێمە كە خەریكی بونیاتنانەوەی سوپای عێراق بووین لە 2003 دا. زاڵبوون بەسەر پانزدە سەدە لە سەروەری ئیسلام و سێ‌ دەیە لە ستەمگەری سەددام حسێن ئاسان نەبوو.
لەكاتی سەردانێكمدا بۆ لای سوپای ئوردن لە 2003 دا، لە شوێنی لۆگۆی كڵاوی سەربازیی جەنەراڵێك ئەوەی بینیم ئاڵای ئەردەن بوو، لەسەرووی ئەوەشەوە ژمارە 1 نوسرابوو. وەك جەنەراڵە ئەردەنییەكە بۆی باسكردم ئەو ژمارە یەكە مانای ئەوە نییە كە خەڵكی ئەردەن خەڵكێكی دەرەجە یەكن، بەڵكو لەسەرداوای پاشای وڵات ئەوە دانراوە و مەبەست لێی ئەمەیە “ئەردەن لەپێش هەموو شتێكەوە”. واتە ئەردەن لە سەرووی بنەماڵە و ئیمام و ئایین و ئیتنیك و خێڵ و شێخ و هەموو شتێكەوەیە كە بیەوێ‌ كێبڕكێ‌ لەگەڵ وەفاداری بۆ دەوڵەت بكات.
شا عەبدوڵڵا ،دەرچووی ئەكادێمیای سەربازیی شاهانەی بریتانیا، زۆر بە باشی لە گرنگی رەهەندی مەعنەوی هەستی سەربازبوون تێدەگات، ئەو هەستەی وا لە سەرباز دەكات بگاتە ئەو بڕیارەی ئەو شەڕ بۆ حكومەتێكی رەوا دەكات.
بەریتانیا سێ‌ ساڵی ویست هەتا توانی لە هیندستان هەموو دامو دەزگاكانی دەوڵەتێكی مۆدێرن بونیات بنێت كە بتوانێت كاریگەرانە لە رووەكانی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە رەفتار بكات.
بەڵام رێككەوتننامەی سایكس-بیكۆ ،ئەو رێككەوتننامەیەی هۆكارێكی سەرهەڵدانی گرفتی داعشی ئەمڕۆیە لە عێراق و سوریا، تەمەنی كەمتر لە سەدەیەكە. مامانێكی زیرەكیشی نەبوو تا وەكوو دەسەڵاتی بریتانیی لە هیندستان بەرهەمەكەی بهێنێتە ژیان.
لەكاتێكدا فشاری تایفەگەری عێراق و سوریا پەرت دەكات و هەوڵەكانی شەرعییەت پێدانەوە بە سنوورەكان نائومێدكەرن، سەربازی عێراقی و سوری هەستی شەرعییەتدا بە وڵاتەكانیان وەك زیندوێتی دەسەڵاتی وڵاتەكانیان لەلایەن وەهمی دەبێت.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com