مه‌سه‌له‌ی نه‌وت له‌بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بابه‌تێكی حزبی
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل . نوچه نێت
هه‌فته‌ی رابردوو رێبه‌ری شۆرشی ئێرانی عه‌لی خامه‌ناییی له‌وتارێكی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتێك ئێران ته‌نها له ئابوورییه‌كه‌یدا پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه. ئه‌م لێدوانه‌ی خامه‌نایی كاتێك دێت كه چاوه‌ڕێی ده‌كرێت حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی رووبه‌رووی قه‌یرانی ئابووری ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی روحانی له‌دیاركردنی بودجه‌ی خۆیدا 100 دۆلاری بۆ به‌رمیلی نه‌وت دیاكردووه، كه‌چی ئێستا نه‌وت له 83دۆلاره. عه‌لی خامه‌ناییی ده‌ڵێ” پشت به‌ستنمان به‌نه‌وت ده‌مانخاته ژێر ره‌حمه‌تی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره” به‌كارهێنانی وشه‌ی” ره‌حمه‌ت” له‌لایه‌ن رێبه‌ری ئێرانه‌وه جێگای پرسیاركردنه، چونكه ئه‌وانه شاره‌زایی مێژووی نه‌وت بێت له‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تان و كێشانه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی، ئه‌وا ده‌زانن كه ره‌حمه‌ت له‌لای ئه‌وكه‌سانه‌وه نییه، وشه‌ی ره‌حمه‌تیش له‌و فه‌رهه‌نگه جێگای نابێته‌وه.
زۆر نزیك له خامه‌ناییی، نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت به‌هۆی نه‌وته‌وه سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌مه‌ش له‌مێژووی نه‌وتدا شتێكی نامۆنییه، چونكه له‌مێژه وتراوه” نه‌وت ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات و ده‌وڵه‌ت ده‌روخێنێ”بۆیه ره‌نگه هه‌ندێك نه‌ته‌وه له‌رێگای نه‌وته‌وه به‌هیوای خۆیان بگه‌ن و له‌خۆشگوزه‌رانی بژین، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ش هه‌ر به‌هۆی نه‌وته‌وه رووبه‌رووی به‌دبه‌ختی ببنه‌وه.
ئه‌مرۆ له زۆر نێوه‌ندی ئه‌كادیمی و ستراتیژی و راگه‌یاندنی دونیا باس له‌وه ده‌كرێت، كه كورد به‌هۆی نه‌وته‌وه رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆییان گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام ئایا كورد خۆیان به‌م تێڕوانینه سه‌یری نه‌وت ده‌كه‌ن؟ بێگومان ئه‌وه‌ی سه‌یری” خیتابی ناوخۆی كورد بكات” و له‌مه‌سه‌له‌ی “مامه‌ڵه‌ی حزبه‌كان له‌گه‌ڵ بابه‌تی نه‌وت” بڕوانێت ئه‌وا هیچ شتێك له‌و تێڕوانینه به‌دی ناكات. مه‌سه‌له‌ی نه‌وت له‌ناوخۆی كوردستان زیاتر وه‌ك بابه‌تێكی حزبی سه‌یری ده‌كرێت و حزبیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. نه‌وه‌ك بابه‌تێكی چاره‌نووسسازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
زۆر كه‌م كه‌س هه‌یه له‌كورد له‌مه‌سه‌له ته‌كنیكی و یاسایی و ستراتیژی نه‌وت بگات. بۆیه لێره‌دا رووچوون له‌و بابه‌تانه ره‌نگه كاری ئێمه نه‌بێت. ته‌نها ئه‌وه‌ی ئێمه لێره مه‌به‌ستمانه ته‌نها دیوه سیاسیه‌كه‌ی به‌كارهێنانی نه‌وته. بێگومان تا ئێستا له‌كوردستان له لایه‌ن هه‌ندێك حزبه‌وه وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌كرێت كه ته‌نها بابه‌تی” یه‌ك حزبه، ته‌نها یه‌ك حزب لێی سوودمه‌نده، ته‌نها یه‌ك حزب له بابه‌ته‌كه ده‌گات” ئه‌مه چه‌ندین تێگه‌یشتنی دیكه و گوزارشتی دیكه، كه زۆرجار ده‌گاته ئاستی تۆمه‌تی خه‌ته‌رناك بۆ ئه‌و حزبه‌ی كه ماوه‌یه‌كه بابه‌تی نه‌وتی بره‌و پێداوه. ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی حزبه‌كانه، زۆرجار له‌راستیه‌وه دوورن،سه‌رجه‌م جاره‌كانیش بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاردێت، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕی راگه‌یاندن، بینیمان حزب هه‌بووه له‌كوردستان لایه‌نی نه‌وتفرۆشی به ده‌یان تۆمه‌ت تۆمه‌تبار كردووه، شه‌و و رۆژ بێ‌وچان شه‌ڕی راگه‌یاندنی له‌پێناوی بابه‌تی نه‌وت كردووه، به‌ڵام كاتێك ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی ده‌گۆڕێت ئه‌وا بێده‌نگی له‌و بابه‌ته ده‌كات و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی نه‌وته‌وه نادات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه حزب هه‌بووه، خۆی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه له فرۆشتنی نه‌وت به‌قاچاخی، ئه‌مه‌یان ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كه‌چی ئێستا خۆی كردۆته ئۆپۆزسیۆن هێرش ده‌كاته سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه گوایه سامانی نه‌ته‌وه به‌تاڵان ده‌به‌ن. ره‌نگه له خاڵێكدا بتوانین بڵێن هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت به‌شێكی له‌راستی تێدا بێت. چونكه ئه‌و حزبه‌ی له‌كوردستان له‌رێگای حكومه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تی نه‌وت ده‌كات، به‌بری پێویست له‌بابه‌ته‌كه شه‌فاف نه‌بووه. كه‌م تا زۆر له‌و بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه. به‌هه‌رحاڵێك بێت ده‌توانین بڵێن مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وه‌ك بابه‌تێكی نه‌ته‌وه سه‌یر نه‌كراوه، به‌ڵكو وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌رته‌سكی حزبایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. ئایا له‌حاڵه‌تێكی وه‌هادا چۆن ده‌توانین نه‌وت وه‌ك هۆكارێكی به‌ده‌وڵه‌تبوون ببینرێت؟.
ئه‌مرۆ هه‌موو بیرمه‌ندانی دونیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه خه‌باتی سیاسی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان ناكرێت به‌وشێوه خه‌باته كلاسیكیه بێت. كه پێشتر ئه‌نجام ده‌درا. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و زنجیره شۆرشه‌ی به ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌نجام درا، دونیا له شۆڕش و راپه‌ڕین ترساوه، ئه‌وه‌ی به‌ناو شۆرشه‌وه كراوه له‌هه‌ر وڵاتێك بێت ئه‌وا هه‌زاران كه‌سی كردۆته قوربانی بۆیه ده‌كرێت. ئه‌مرۆ كورد به‌شێوه‌یه‌كی دیكه خه‌بات بكات، كه جیا بێت له‌و شێوه خه‌باته ته‌قلیدییه‌ی كه پێشتر ئه‌نجامی داوه، به‌مه‌رجێك له‌هه‌موو دیوه‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له ستراتیژییه بگات و وه‌ك بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ی سه‌یری بكات.
نه‌وت وه‌ك خه‌باتێكی دیكه‌ی كورد؟
0
Share.
