ناوەندی دەرەوەی یەکێتی بەسەر نەکردووە “بەرهەم ساڵح ئامادە نییە لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دابنێشێ”

0

بەرهەم

ناوەندی دەرەوەی یەکێتی بەسەر نەکردووە

“بەرهەم ساڵح ئامادە نییە لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دابنێشێ”

نوچەنێت

وێڕای سەردانی وەزرەتی دەرەوەی بەرتانیاو چەند ناوەندێکی سیاسی و میدیایی و پێشوازلێکردنی لەلایەن چەندین کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتە، د. بەرهەم ساڵح سەردانی ناوەندی دەرەوەی حزبەکەی نەکرد، سەرچاوەیەکیش لەیەکێتی، بۆ نوچەنێت ئاشکرایدەکات، هۆکاری سەرداننەکردنی بۆ ناوەندی دەرەوەی یەکێتی، پەیوەندی بە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە هەیە.

سەرچاوەیەک لەرێکخستنەکانی یەکێتی لەبەریتانیا، بەنوچەنێتی راگەیاند” لەسەردانەکەیدا بۆ دەرەوەی وڵات، بەتایبەت بۆ لەندەن، چەندین کەسایەتی سیاسی دیاری ئەو وڵاتە، پێشوازیان لە دکتۆر بەرهەم کرد، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاو چەند ناوەندێکی فەرمی و مدیایی کرد، دانیشتینی تایبەتی لەگەڵ زۆرێک لەسیاسییەکانی ئەو وڵاتە و لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رێکخست، دیارتر لە سەرکردەی هەر حزبێک، پێشوازی لێکرا، لەلایەن راگەیاندنە دیارەکانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی گەرمی لێکرا، لەبەرنامە هەرە دیارە سیاسییەکانی کەناڵەکانی راگەیاندن بەرنامەی تایبەتی لەگەڵ سازدرا، بەشێوەیەک راگەیاندنەکان، پێشبڕکێیان بوو، کامیان زووتر دەگەنە د بەرهەم ساڵح، بەڵام د.بەرهەم ساڵح ئامادەنەبوو سەردانی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی بکات”.

ئەو سەرچاوەی نوچەنێت، هۆکاری سەرداننەکردنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی، لەلایەن بەرهەم ساڵح ەوە بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە”د. بەرهەم بەسەردانێکی تایبەت و بۆ گەیاندنی پرسی رۆژئاوای کوردستان هاتۆتە لەندەن، رەنگە کاتی نەبوبێ سەردانی ئەوان بکات، بەڵام بەدڵنیایی هۆکارێکی تریش ئەوەیە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیە، ئەو لەمێژە ئاڵای دژایەتی کاک بەرهەمی بەرزکردۆتەوە، بۆیە کاک بەرهەم ئامادەنییە لەگەڵ شاناز خان دابنیشێ، وەک بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی”.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەردان و پرۆگرامەکانی بەرهەم ساڵح لەو وڵاتە، بەنوچەنێتی راگەیاند” کاک بەرهەم کاتی نەبووە سەردانی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی بکات، چونکە بەکارێکی دیاریکراو هاتووە، تەنانەت حزبە کوردستانییەکانی دیکەش داوای کۆبونەوەیان کرد، بەڕێزیان بەهۆی سەفەرکردن بۆ ئەمریکا، کاتی نەمابوو لەگەڵیان کۆبێتەوە”.

کێشەکانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد، کە ئێستا رابەرایەتی باڵی تاڵەبانی دەکەن لەناو یەکێتیدا، لەوکاتەوە زەق بوەوە، کە بەرهەم ساڵح داوای چاکسازی لەریزەکانی یەکتیداکرد، لەدوای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانیش، دانی نا بە شکستەکانی یەکێتیدا، و داوای کرد هەرچی زووە کۆنگرەی یەکێتی سازبکرێت بۆ هەستناوەی یەکێتی، بەڵام باڵی بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو یەکێتیدا گوێیان بۆ داواکەی بەرهەم ساڵح نەگرت، کاتێکیش لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق رێژەی دەنگەکانی یەکێتی بەرزبووەوە، بنەماڵەی تاڵەبانی بەرهەم ساڵحیان وا ناوبرد، کە لەتەنگانەدا پشتی کردۆتەوە یەکێتی، بۆیە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشكی‌ خانمی‌ یەكەمی‌ یەكێتی‌‌و لێپرسراوی‌ ناوەندی‌ رێكخستنی‌ دەرەوەی‌ ئەو حزبە، رایگەیاند‌ “پۆستی‌ سەرۆك كۆمار بۆ كەسێك نابێت كە لەرۆژانی‌ تەنگانەدا پشتی‌ لەیەكێتی‌ كردبێت” ئەوەش راستەوخۆ ئاگادارکردنەوەی بەرهەم ساڵح بوو لەوەی، کە بەنیازی بوونە سەرۆک کۆمار نەبێ، ئەنجام توانیان رێگە لە د، بەرهەم ساڵح بگرن و رێگە نەدەن پۆستی سەرۆک کۆمار وەبگرێت.

نوچەنێت بەدواداچوونی تەواوی لەسەر کارەکانی ئایندەی بەرهەم ساڵح کردووە و لەئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com