” دوای دوو مانگ چاوەڕوانی، پارتی وەڵامی نەداوینەتەوە”
دڵشاد هەرتەلی ـ نوچەنێت
پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی هەولێر بەپشت بەستن بە کورسی کۆتاکان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبێ بەشداری چوار لایەنەسەرەكییەكەی تری کوردستان، نیگەرانی لایەنەكانی لێكەوتەوە، سەرۆكی لیستی خزمەت، ئاشكرای دەكات، ماوەی 2 مانگە چاوەڕی وەڵامی پارتین، بەڵام هیچ وەڵامی نەداونتەوە، رەتیشی دەكاتەوە وەكو چوار لایەنەكە، رێكەونتیان لەنیوان داهەبووبێت کە بەبێ یەک نەچنە حیوار لەگەڵ پارتی.
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە 23/6/2014 كە خاوەنی 12 كورسیە بەرێكەوتن لەگەڵ كورسی كۆتاكان و بەبێ بەشداری لیستەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لیستی خزمەت كە لە كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی پێكهاتووە، حكومەتی خۆجێ هەولێری پێكهێنا، نیگەرانی لایەنەكانی لێكەوتەوە، هەرچەندە لایەنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، چەندین جار لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبونەتەوە بەمەبەستی رێكەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان، بەڵام دوای دوو مانگ لە بەڕێوەچونی كۆبونەوەكان تا ئێستا چوار لایەنەكەی تر، لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر چاوەڕی وەڵامی پارتین بۆ رێككەوتن و یەكلای كردنەوەی پۆستەكان، پارتیش وەڵامی نەداونەتەوە.
عەباس محەممەد، سەرۆكی لیستی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت رایدەگەیەنێت“پاش 3 دانیشتن و كۆبونەوە لەگەڵ پارتی، داواكارییەكانی خۆمان پێشكەش بەئەوان كردووە كە چیمان بەردەكەوێت بەپێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، بەڵام نزیكه‌ی 2 مانگ ده‌بێت، نە بەڵێ نه‌به نه‌خێر، هیچ وەڵامێكمان وه‌رنه‌گرتووه لەلایەن پارتییەوە، تا ئێستاش جاوه‌روانی وەڵامین“.
سەرۆكی لیستی خزمه‌ت دەشڵێت”مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌ولێر، بەته‌نها له‌لایه‌ن پارتی، نیگه‌رانی ئێمه و سه‌رجه‌م لیسته‌كانی تری لێكه‌وته‌وه، بەڵام پارتی به هاتنه‌وه پێشەوەی بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌شداری پێكردنیان له حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر، ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی تاراده‌یەك وه‌ستاند، چونكه به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سته‌وخۆ دانی نا به‌وه‌ی نەدەبا بەته‌نها وه‌ها بڕیارێكی دابا”.
لەلایەکی ترەوە دكتۆر محەممەد حاجی، بەرپرسی پەیوەندیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەم رۆژانەدا لە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی دا وتی”ئێمە چەند دانیشتنێك‌مان لەگەڵ پارتی كردوە لەهەولێر و بەشێكی زۆری خاڵەكانمان یەكلای كردوەتەوە و لەداهاتویكی نزیكدا لەگەڵ پارتی دەگەینە رێكەوتن، لەسەر بەشی خۆمان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەپێ ئیستحقاقی هەڵبژاردنمان و ئاگاشم لە رێكەوتنی نێوان یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو نییە لەگەڵ پارتی”.
ئەوقسانەی ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدایە، كە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتو و یەكێتی پێكەوە دژ بوون بەو بڕیارەی پارتی کە بەتەنها پۆستەكانی یەكلای كردوتەوە و ئەوانی بێ بەش كردوە، لەو بارەیەوە، عەباس محەممەد، سەرۆکی لیستی خزمەت، بۆ نوچەنێت ئەوە دەخاتەڕووکە ئەو لایەنانە پێکەوە” یەک بەرە نەبوین، یه‌ك شت كۆی كردوبینه‌وه له به‌رامبه‌ر پارتی، ئه‌ویش به‌شداری پێنه‌كردنمان بوو به‌رامبه‌ر به‌و كورسیانه‌ی كه به‌ده‌ستمان هێنابوو، کە به مافی خۆمان ده‌زانی به‌شدار بین له‌و حكومه‌ته، تا ئه‌و جیگایه‌ی پارتی ناچاركرد به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و نیازی به‌شداری پێكردنی لیسته‌كانی خسته‌وه به‌ر باس، ئێمه یه‌ك هە‌ڵوێست بوین، له مه‌سه‌له‌یه‌ك ئه‌ویش پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته به شێوه‌یه‌كی بنكه فراوان نەک “.
سەرۆكی لیستی خزمه‌ت لە ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ” ریكه‌وتنێك له نێوانمان نه‌بووه، به‌بێ یه‌كتر گفت‌و گۆ نه‌كه‌ین، مه‌سه‌له‌ی دانیشتنه‌كان و ته‌وافق كردن له‌گەڵ لیستی براوه‌ی یه‌كەم، هه‌ر كه‌س بۆخۆی ته‌وافق ده‌كات و به تەنها داواكارییه‌كانی بیشكه‌ش ده‌كات، شتێكی ئاساییە”.