سوریا ئیدانەی رێگەپێدانی پەڕینەوەی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ‌ دەكات

0

peshmarga (18)سوریا ئیدانەی رێگەپێدانی پەڕینەوەی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ‌ دەكات

نوچەنێت – سی ئێن ئێن

سوریا ئیدانەی توركیا دەكات لەسەر ئەو رۆڵە “پیلانگێڕییەی” بینیویەتی، كە مەبەست لێی رێگەپێدانی توركیایە بە تێپەڕبوونی پێشمەرگە بە خاكەكەیدا بەرەو كۆبانێ‌.
رۆژی پێنجشەممە 30ی ئۆكتۆبەر وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا وەك ئاماژەكردن بە پەڕینەوەی پێشمەرگە و سوپای ئازاد بەرەو كۆبانێ‌، دەڵێت “توركیا جارێكی دی روی راستەقینەی پیلانگێڕیی خۆی هەڵماڵی، ئەویش لە رێگای بەزاندنی سنووری سوریا لە ناوچەی عەینولعەرەب و رێگادان بە چوونە ناوەوەی هێزی بیانی و گروپی تیرۆریستی سەر خاكی توركیا بۆ ناو سوریا”.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، تێپەڕبوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ‌ “سوكایەتی پێكردنێكی بێ‌ چەندوچونی سەروەری سوریایە و دژیەكە لەگەڵ بنەما و مەبەستەكانی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە”.
بەیاننامەكە حیزبەكەی ئەردۆغان بەوە تاوانبار دەكات، كە پەیوەندی لەگەڵ داعش و نوسرە و ئەلقاعیدە هەیە و وەكو بەڵگەیەكیش بۆ ئەوە توركیا لە خەمی كۆبانێ‌ نییە، ئاماژە بەوە دەكات كە توركیا رێگا نادات ئاوارەكانی كۆبانێ‌ لەناو توركیاوە، بەهەنای براكانیانەوە بچن كە ئێستا لە جەنگدان لەگەڵ تیرۆریستان.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، دەشڵێێت توركیا دەیەوێت خۆرأگری خەڵكی كۆبانێ‌، لە بەرژەوەندی پاوانخوازانەی خۆی بقۆزێتەوە، ئەویش بە رێگادان بە گروپگەلێكی گوێڕایەڵی توركیا، تا بچنە ناو شاری كۆبانێ‌ و هەوڵدان بۆ سەپاندنی ناوچەی دابڕاو لەناو خاكی سوریادا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com