سه‌ركردەیەكی كۆمەڵ: ته‌نها مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌توانێت په‌رچه‌مداری كومه‌ڵ بێت و كه‌س نا‌توانیت جێگره‌وه‌ی بێت
نوچەنێت – هەولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، ئاشكرای دەكات مامۆستا عه‌لی باپیر ڕكابه‌ری نیه، بیركردنه‌وه له به‌دیل بۆ عەلی باپیر له‌مكاته‌دا ته‌نها خۆ ماندووكردن و كات به‌فیڕۆدانه، دەشڵێت، كومه‌ڵ نه‌یویستوه و نایه‌وێ كونگره‌ی ته‌شریفاتی ببه‌ستێت و تێی په‌رێنێت، ده‌یه‌وی كونگره‌یه‌ك ببه‌ستیت كه كومه‌ڵ به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، و له ئیستای باشتربێت.
كومه‌ڵی ئیسلامی تا ئیستا دوو كونگره‌ی به‌ستوه و بریاربوو له‌نیوه‌ی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ، كونگره‌ی سیهه‌م ببه‌ستێت، به‌ڵام بەقسەی سەرکردەکانی ئەو حزبە، مانگی ره‌مه‌زان و په‌یدابوونی داعش و گرفتی دارایی و تەواونەبوونی كارەكانی لیژنه‌ی هوشیاری كونگره، چەند جارێك كۆنگرەكەی دواخستوەو هێشتا كۆنگرەی سێ نەبەستوەە. بڕیارە كۆنگرەی سێیەمی لە مانگی دوانزەی ئەمساڵ ببەستێت.
فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی لەگەڵ سایتی شرۆڤەی نزیك لەحزبەكەی، باس له‌بەستنی كۆنگره‌ی سێیەمی حزبه‌كه‌ی و گۆڕانكاریه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ ده‌كات و رایدەگەێنێت”به‌ستنی كونگره‌ی سێهه‌م جیاوازه له‌وانه‌ی پێش‌و له شێواز‌و كاره‌كانی دا به‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌كونفرانسه ناوچه‌ییه‌كان به‌رپرسی مه‌لبه‌نده‌كان دیاری ده‌كرین و، ئه‌وانیش راسته‌وخو ده‌بنه سه‌ركردایه‌تی”.
ئەو بەرپرسەی كۆمەڵ رەتیشی دەكاتەوە بەهۆی كێشەی ناوخۆوە كۆنگرەكەیان دواخیستبێت و دەڵێت” زۆر به‌راشكاوانه ده‌یڵیم شتیك نیه ناوی ترس بیت له‌به‌ر بوونی كیشه‌ی ناوخویی تا كومه‌ڵی ئیسلامی نه‌وێریت كونگره ببه‌ستێت و له‌و پیناوه‌دا سه‌ركردایه‌تی به‌هانه بهێنێته‌وه بو دواخستنی،هه‌موو فاكته‌ره‌كان ده‌ره‌كی بوون و كومه‌ڵی ئیسلامی نه‌یویستوه و نایه‌وێ كونگره‌ی ته‌شریفاتی ببه‌ستێت و تێی په‌رێنێت،ده‌یه‌وی كونگره‌یه‌ك ببه‌ستیت كه كومه‌ڵ به‌ره‌و پێشه‌وه ببات ،له ئیستای باشتربێت”.
فاروق عەلی جەخت لەوەشدەكاتەوە”كومه‌ڵ پێویستی به‌رێكخستنی فیكر‌و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ندامانی هه‌یه له‌سه‌ره‌وه بو خواره،پێویسته له كونگره‌ی سیێ به‌ته‌واوه‌تی لامه‌ركه‌زی له فكریدا لابدات و هه‌مووی له‌سه‌ر یه‌ك ئاراسته حه‌ره‌كه‌ت بكات، بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كومه‌ڵ بكرێته مه‌رج كه پێیانه‌وه پابه‌ندبیت”.
ئەندامەكەی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەش دەخاتەڕوو” مامۆستا علی باپیر كه‌سایه‌تی كاریزمایی هه‌یه له كومه‌ڵی ئیسلامی دا،ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن له كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ر حزبێك دا هه‌بێت، له مامۆستا عەلی باپیردا بوونی هه‌یه،كومه‌ڵ هه‌ر گرفتێكی هه‌بێت، گرفتی ئه‌میری نیه! ناشمانه‌وێت له‌ئیستادا بیریشی لیبكه‌ینه‌وه و ركابه‌ری نیه و كوكه‌ره‌وه‌ی هه‌موانه و،ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت په‌رچه‌مداری كومه‌ڵ بێت و كه‌س نا‌توانیت جێگره‌وه‌ی بیت،كومه‌ڵ پیویستی به مامۆستا علی باپیر هه‌یه،حه‌قی خویه‌تی كومه‌ڵ تێگه‌یشتنه‌كانی مامۆستا له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی بابه‌ته‌كان بكاته په‌یره‌وی خوی و وه‌ك مه‌نهه‌ج پێیانه‌وه پابه‌ندبێت،چونكه خوماڵین،واقیعین،له‌دوای ته‌جره‌به‌و ئه‌زمون گه‌ڵاڵه بوون،كومه‌ڵ كه مامۆستا عەلی باپیری هه‌بێت،پیویستی به تێگه‌یشتنی كه‌س نیه تا له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی بكات،بۆیه له ئێستادا قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌دیلی مامۆستا علی باپیر خوماندوو كردن و كات به‌فیڕۆدانه”.