شاندێکی یەکێتی ئەوروپا سەردانی کوردستان دەکات

0

EUشاندێکی یەکێتی ئەوروپا سەردانی کوردستان دەکات

نوچەنێت

نوێنەری حکومەتی کوردستان لەیەکێتی ئەورپا رایگەیاند، بۆ قسەکردن لەسەر هاوکارییەکانی یەکێتی ئەورپا بۆ کوردستان و ئاگاداربونی زیاتر لەپێشڤەچونەوەکانی شەڕی تیرۆر و پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا، شاندێکی یەکێتی ئەورپا، سەردانی کوردستان دەکات.

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، رایەگەیاند، “بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو شاندێکی باڵای یەکێتی ئەورووپا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکا و سەبارەت بە دوایین پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان، شەری دژی تێرۆر، پێداویستیەکانی هەرێمی کوردستان لە شەری دژی داعش، رەوشی ئاوارەکان و پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر لە گەڵ بەرپرسانی کوردستان کۆ بێتەوە”.

ئاژگەیی ئەوەش دەخاتەڕوو کە”شاندەکە لە لایەن برێزHugues Mingarelli  بەرێوەبەری گشتی بەشی باکووری ئەفریکا و رۆژهەڵاتی ناوەراست سەرپەرستی دەکرێت، هەر وها بەرێز  Gilles de Kerchove کۆردیناتۆری دژە تێرۆری یەکێتی ئەورووپا و چەند بەرپرسێکی تر هاورێی دەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com