حیجابی ئه‌كته‌ره ئه‌مریكییه‌كه 18 هه‌زار لایكی بۆ هات
نوچە.نیت
ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی كاترین هیگل وێنه‌یه‌كی خۆی به حیجاب بڵاوكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهێنه‌ری كه كاری دوایین درامای بۆ ده‌كات، وێنه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی دا 297 شێركرد و 18 هه‌زار لایكی بۆ هات.
وێنه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره به حیجابه‌وه ته‌نها به‌لایككردن نه‌وه‌ستا، چه‌ندین پرسیار و گومانی له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی دراما و دوایین كاری لێكراوه. كه ئایا ئه‌و كاره باس له‌چی ده‌كات، ئه‌ویش وه‌ڵامی به‌شێك له‌پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دووباره گومانی له‌سه‌ر فه‌یسبووكه‌كه‌ی ئه‌و دروست كردووه، چونكه خه‌ڵك ده‌پرسێت كاترین خۆی ته‌نها په‌یجه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌گه‌ر وابێت چۆن فریا ده‌كه‌وێت وه‌ڵامی كۆمێنته‌كان بداته‌وه,، هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ش هه‌ر به‌بۆنه‌ی حیجابه‌كه‌وه بوو.