بی بی سی: هاوپەیمانێتی ئەمریكا لە كۆبانێ پێكهات
نوچەنێت
نوێترین شیكاری بی بی سی لەدوای گەیشتنی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ ئاوا دەست پێدەكات: گەیشتنی هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی سوپای سوریای ئازاد بۆ كۆبانێ، رەنگدانەوەی ئەو هاوپەیمانێتییەیە كە ئەمریكا پێكی هێناوە تا نەهێڵێت داعش كۆبانێ كۆنترۆڵ بكات.
لە شیكارییەكەدا هەاتووە، تورکیا کە پێشتر رێگای نەداوە هیچ هێزێكی خۆبەخشی كوردی و سوری بەناو خاكەكەیدا بپەڕنەوە بۆ سوریا، بە مەبەستی پشتیونی جەناگوەرانی كورد، كەچی رێگەی بە تێپەڕبوونی پێشمەرگەدا.
بی بی سی دەڵێت، توركیا پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، حیزبە دیارەكەی كوردستانی عێراق هەیە، هەروەها پەیوەندی پتەویشی لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد هەیە.
لە شیكارییەكەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكانی توركیا ئەو رێگایەیان پاراستووە كە هێزی پێشمەرگەی پێدا تێپەڕیوە بۆ كۆبانێ.
بی بی سی دەڵێت، هەندێك كاتی دەوێت تا كاریگەری چوونەكەی پێشمەرگە دەردەكەوێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەكی قورسیان پێیە، هێزەكە كاریگەرییەكی زیاتریان دەبێت لەوەی جەنگاوەری زیاتر ئاراستەی شەڕەكە بكرێن.
بەپێی خەمڵاندنەكەی بی بی سی، ژمارەی شەڕڤانانی كورد لەناو كۆبانێ 1000-2000 كەسن.
دەربارەی سوپای سوریای ئازادیش دەڵێت، ئێستا دوو سەد كەسیان، بە سەرۆكایەتی ئەفسەری پێشووی سوپای سوریا عەبدولجەبار عگێلی لەناو كۆبانێن.
عگێلی لەناو كۆبانێوە بە بی بی سی وتووە “ئەمەی ئێستا پێشەنگی هێزێكی زیاترن، كە دواتر دەگەنە ئەم شارە”.
پێشوتر رەجەب تەیب ئەردۆغان وتبووی وڵاتەكەی رێگا بە تێپەڕبوونی 1300 سەربازی سوپای سوریای ئازاد دەدات بچنە كۆبانێ.