بریتانیاش ئەپاچی دەنێرێتە عێراق

0

apacheبریتانیاش ئەپاچی دەنێرێتە عێراق

نوچەنێت-دەیلی مەیل

لە جووڵەیەكدا كە رۆژنامەی دەیلی مەیل وەك تێوەگلانێكی قوڵتری بریتانیا لە شەڕی دژە داعش ناوی بردووە، بریتانیا بە جددی بیر لەوە دەكاتەوە هێلیكۆپتەری ئەپاچی بنێرێتە عێراق بۆ شەڕی چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش.
هەتا ئێستا تەنیا فڕۆكە جەنگییە شاهانەكان بەشداری لێدانی داعشیان كردبو، هێلیكۆپتەری بریتانی نەهاتبوونە شەڕەكە.
لە سەرەتای لێدانەی داعشدا، فڕۆكە جەنگییەكان زەبری توندیان لە داعشدا، بەڵام دواتر داعش خەریك بوو خۆی لەگەڵ هێرشەكان رادەهێنا و لەماوەی 24 كاتژمێردا پیلانی جەنگیی خۆیان دەگۆڕی. بۆیە ئەمریكییەكان هەلیكۆپتەری جەنگی ئەپاچییان هێنا، كە بە خێراییەكی كەمتر و لە نزماییەكی كەمترەوە دەفڕێت و ل شوێنی نزیكتری بەرەكانی جەنگەوە دەست بە فڕین دەكات و خێراتر لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەرزەمین كاردەكات و بە ئاسانی لەلایەن سەرچاوە هەواڵگرییەكانەوە دەتوانرێت پلانی كتوپڕی بۆ دابنرێت بۆیەش بە ئاسانی دەتوانێت هەر ئامانجێك بپێكێت و دیسان داعش بەو هەلیكۆپتەرانە زەبری توندی بەركەوتەوە. بەڵام بەهۆی نزمی و هێواشی رۆیشتنەكەشیانەوە زیاتر دەبنە ئامانجی دژەفڕۆكەكانی دوژمن.
بڕیاری بریتانیاش بە هێنانی هەلیكۆپتەری جەنگی ئەپاچی بۆ عێراق دەبێتە پێشكەوتنێكی نوێ‌ و زەبری توندتر لە داعش دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com