پۆستەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەم شێوەیە دابەشکرا

0

پۆستەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەم شێوەیە دابەشکرا
hezbakan1

نوچەنێت – هەولێر

لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە رێککەوتن لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو شارەو هەموو لایەنە سیاسییەکان بەپێی قەبارەی خۆیان پۆست و کورسی ئەنجومەنی شارەکەیان بەرکەوتووە، بەڵام یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری شارەکە، هێڵراوەتەوە بۆ دوای یەکلابوونەوەی کێشەکان لەهەڵبژاردنی پارێزگاری سلێمانی.

ئەمڕۆ لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر زیاتر كاراكردنی پرسی بەپارێزگابوونی شارەكە و چۆنیەتی دابەشكردنی کورسییەکانی ئەنجومەنی شار كه‌ 25 كورسییه‌، لە ‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆبونەوە.

بەپێ‌ ئەو زانیارییانەی(نوچەنێت)كە لە كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان دەستی كەوتون، کورسییەکان بەم شێوە دابەشكراون، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 4 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 4 كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی 4 كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان 4 كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی 4 كورسی ، و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی 2 كورسی، سۆسیالیست 1 كورسی، شیوعی 1 كورسی، ئاینده‌ 1 كورسی.

به‌پێی پێكهاتنی‌ لایه‌نه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، پۆستی‌ پارێزگار و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نیش وابه‌سته‌ی‌ پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پارێزگاری سلێمانی‌ بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بێت پۆسی‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌درێته‌ یه‌كێتی‌.

هەر بەپێ زانیارییەكان یه‌كگرتووی ئیسلامی، پۆستی یەكەمی جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه و كۆمەڵێی ئیسلامیش پۆستی دووەمی جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجەی به‌رده‌كه‌وێت، پۆستی‌ قایمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ پارتی‌ ده‌درێت.

بۆ زانیاری زیاتر(نوچەنێت)پەیوەندی كرد بە كامیل مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی و بەشدار بووی كۆبونەوەكە، ناوبراو رایگەیاند هێشتا هەر لەكۆبونەوەدان بۆیە ناتوانێت لێدوان بدات.‌

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com