سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ حیزبەکانی خۆرئاوا: ئەزموونی تاڵی ئێمە لەشەڕی براکوژی دوبارە نەکەنەوە

0

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ حیزبەکانی خۆرئاوا: ئەزموونی تاڵی ئێمە لە شەڕی براکوژی دوبارە نەکەنەوە
hezbekany-rozhawa

نوچەنێت – هەولێر

لەدیدارێکدا لەگەڵ حیزبەکانی خۆرئاوا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هیوای خواست تەبابن و جیاوازییەکانیان وەلابنێن و خەمی نەتەوەیی بخەنە پێش خەمەکانی تریان، دشڵێت، هیوادارم ئەزموونی تاڵی ئێمە لەبواری شەڕی براکوژی دوبارە نەکەنەوە.

ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە”د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی پێشوازیکردن لە شاندێکی ئەنجومەنی باڵای کوردی سوریا و شاندی تەڤدەم و ئیدارە خۆجێیەکانی خۆرئاوای کوردستان، دەڵێت: “هەمیشە کورد لەکاتی هێرشی دوژمناندا یەکدەگرێت، ئەم یەکگرتوویی و تەباییەی نێوان کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان مژدەیەکی خۆشە بۆ یەکگرتنی هەتاهەتاییمان”.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”شاندی پارتەکانی خۆرئاوا، بەسەرۆکایەتی تاهیر سفوک پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤شەممە، ٢٩ ی ئۆکتۆبەر سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان و جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان پێشوازیکران”.

ماڵپەڕی پەرلەمان ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لەسەرەتای دانیشتنەکەدا تاهیر سفوک، بەناوی سەرجەم حیزبە سیاسییەکانی خۆرئاوای کوردستان، سوپاسی زۆری پەرلەمانی کوردستانیان کرد، کە دەنگیاندا بۆ پشتگیریی هەرێمەکانی خۆرئاوا، هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی پەرلەمان بۆ ئیمزاکردن ڕێکەوتننامەی دهۆک لە نێوان حیزبەکانی خۆرئاوا، بەرز نرخێنرا”.

لەبەرانبەریشدا “سەرۆکی پەرلەمان دەستخۆشی ئەو هەنگاوەی لێکردن و هیوای خواست تەبابن و جیاوازییەکانیان وەلابنێن و خەمی نەتەوەیی بخەنە پێش خەمەکانی تریان، چونکە ئێستا لە هەمو کات زیاتر کورد پێویستی بە تەبایی و یەکگرتنە”.

ماڵپەڕەكە ئەوەش دەخاتەڕوو،سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ حزبەکانی رۆژئاوا هیوای خواستووە” ئەزموونی تاڵی ئێمە لەبواری شەڕی براکوژی دوبارە نەکەنەوە، هەوڵ بدەن لەڕێگەی دیبلۆماسی و گفتوگۆوە کۆتایی بێنن بە کێشەکانتان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com