حكومه‌تی هه‌رێم قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌رده‌كات … له ماوه‌یه‌كی نزیكدا موچه‌ی مانگی 9 دابه‌شده‌كرێت
نوچەنێت – هەولێر
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات كه له كۆتایی ئه‌مساڵدا، ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، حكومه‌ت له توانایدا ده‌بێت كۆتایی به قه‌یرانی دارایی بهێنێت و دەشڵێت، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا موچه‌ی مانگی 9 دابه‌شده‌كرێت.
بەبڕیارێکی تاکلایەنەی نوری مالیكی سەرۆكی پێشوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ماوه‌ی 10 مانگە بودجەی هەرێمی كوردستان راگیراوە، ئه‌وه‌ش بۆتە هۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی بۆ کوردستان، دواکەوتنی موچەی فه‌رمانبه‌ران، سستبوونی بازاڕەکانی کوردستان و هۆکارێک بۆ سەختتربوونی چارەسەری کێشەکانی هەولێرو بەغدا و نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقيش، بەرلەهێنانەخوارەوەی لەکورسی سەرۆکایەتی حکومەت، بانکەکانی عێراقی لەپارە بەتاڵکردۆتەوە، بەرپرسانی کوردیش پێیان وایە، مالیکی لەو پرسەدا مەبەستی گەندەڵی بووە، و پێی وابووە، بەهۆی شەڕی داعشەوە پاساودەدرێت، مەبەستێکیشی ئەوە بووە، بەهۆی نەبوونی پارەوە، لەدوای خۆی درێژە بەقەیرانەکانی نیوان هەولێر و بەغدا بدات.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بەسايتى يەكێتی راگه‌یاندوە” به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی 450 هه‌زار به‌میل نه‌وت له یه‌ك رۆژدا، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك توانای دابینكردنی موچه‌ی ده‌بێت به‌ڵكو توانای دابینكردنی بودجه‌ی ته‌شغیلی و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و زۆربه‌ی پێداویستیه‌كانی تری ناوخۆی هه‌رێمی ده‌بێت”.
دزەیی دەشڵێت”له‌سه‌ره‌تادا رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و رێژه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له یه‌ك رۆژدا، قۆناغ به قۆناغ ئاستی وه‌به‌رهێنان باشتر ده‌بێت”.
ناوبراو ئاشكراشى دەكات”له ئێستادا له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و كێشه‌یه‌ى نێوان بەغدا و هەرێم له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر بكرێت”.
بەوتەی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم”دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8 كۆتایی هاتووه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا موچه‌ی مانگی 9 دابه‌شده‌كرێت”.