توێژەرێکی باڵا لەزانکۆی تەلئەبیب: داعش پرسی سەربەخۆیی کوردستانی رانەوەستاندووە، بووەتە هاندەرێکی تر بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی کوردی
نوچەنێت
توێژەرێکی باڵا لەزانکۆی تەلئەبیب، رایدەگەیەنێت، داعش پرسی سەربەخۆیی کوردستانی رانەوەستاندووە،و بووەتە هاندەرێکی تر بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی کوردی، کوردستانیشی کردۆتە یاریکەرێکی سەربەخۆ لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی، دەشڵێت”په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییانه پایه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی دیفاكتۆیان پته‌وتر كرد و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته.
زۆرێک لەچاودێرانی کوردستان وای دەبینن، پەلاماری داعش بۆ سەر کوردستان، ئامانج لێی وەستاندنی هەوڵەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان بووە بۆ جیاکردنەوەی کوردستان لەعێراق، بەڕای ئەوان ئەو ئامانجەش لەلایەن داعشەوە بۆ وڵاتانی پشت دروستبوونی داعش بەدیهێنراوە، و پرسی سەربەخۆیی کوردستان لەباربراوە، بەڵام، ئۆفرا بێنجیۆ، توێژەری باڵا لە سەنتەری مۆشێ دایان بۆ توێژینەوە لە كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە زانكۆی تەلئەبیب، هەموو ئەو بۆچونانە رەتدەکاتەوەو لەدواین شیکاری خۆیدا دەڵێت” ئه‌و په‌لاماره بووه هانده‌رێكی تری بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی، و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرده یاریكه‌رێكی زیندوو سه‌ربه‌خۆ له‌چاوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا”.
ئەو توێژەرە لەزانکۆی تەل ئەبیب لە شیکارییەکدا لەژێرناوی (ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش، ده‌وڵه‌تی كوردی نزیكتر ده‌كاته‌وه) دەڵێت” دوای په‌لاماره كتوپڕه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له 3ی ئابدا، زۆرێك له چاودێران خێرا گه‌یشته‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی، كه ئه‌و رووداوه كاروانی له‌سه‌رخۆی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راوه‌ستاندووه. به‌ڵام له راستیدا ئه‌و په‌لاماره بووه هانده‌رێكی تری بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی، و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرده یاریكه‌رێكی زیندوو سه‌ربه‌خۆ له‌چاوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا”.
ئۆفرا بێنجیۆ، توێژەری باڵا لەزانکۆی تەلئەبیب، لەو شیکارییەدا کەلەبارەی داعش و پرسی کوردەوە کردویەتی، ئەوە ناشارێتەوە کە داعش له‌لایه‌كه‌وه زه‌برێكی توندی له كورد داوە، بەڵام وای دەبینێت لە لایەنێکی ترەوە چەند سودێکی گەورەی بەکورد گەیاندووە، لەوانەش:
- وای كرد هه‌ستێكی بێوێنه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری و هاوسۆزی له‌نێوان سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا درووست بێت.
- هه‌نگاوێك كوردی له سه‌ربه‌خۆیی نزیك كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كپارچه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- ئه‌و پشتیوانییه ده‌ره‌كییه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه زیاتریش كورد له سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
بۆیە بەڕای ئەو”په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییانه له‌وانه‌یه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان دواخستبێت، به‌ڵام پایه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی دیفاكتۆیان پته‌وتر كرد و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته”.
بۆ خوێندنەوەی شیکارییەکەی ئۆفرا بێنجیۆ کیلیک بکە…….