له زوممار چوار كه‌سی ده‌زگا مین شەهید دەبن
نوچەنێت
به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌زگای مین له‌كوردستان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ دا، به‌هۆی مینه‌كانی داعشه‌وه چوار كه‌سی بۆته قوربانی.
ماڵپه‌ری ئیلاف یه‌كێكه له‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و پشتی به‌به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و لێدوانێكی به‌رپرسێكی ده‌زگاكه به‌ستووه، ئاكۆ عه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌زگای مین ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه ئه‌و رووداوه له زوممار بووه كه بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی ده‌زگای مین و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی سه‌ر به‌هه‌مان ده‌زگا.