ئێران وه‌ڵامی ئه‌ردۆگان ده‌داته‌وه و توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات
ئاژانسته‌كان، نوچه نێت
ئه‌مرۆ جارێكی دیكه ئێران، حكومه‌تی توركی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جه‌نگی ناوخۆی سوریا تۆمه‌تبار كرد و حكومه‌تی ئێرانی پێیوایه به سووربوونی توركیا له‌سه‌ر خستنی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوكاریكردنی توركیا بۆ ” گروپه تیرۆریستیه‌كان” جه‌نگی ناوخۆی سوریا درێژه‌ی كێشاوه.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی له زاری به‌رپرسێكی پایه‌ی به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بڵاوكردۆته‌وه، كه ده‌ڵێ” ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له‌كاروباری ناوخۆی سوریا به‌داخه‌وه بۆته هۆی درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی جه‌نگ و كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سانی مه‌ده‌نی” سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ” ده‌توانرا كوتایی به‌قه‌یرانه‌كه بهێنرێت ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی تورك وازیان له‌داوای گۆڕینی رژیم و هاوكاری گروپه تیرۆریستیه‌كانی ناو سوریا بهێنایه” ئه‌و سه‌رنجانه‌ی به‌رپرسانی ئێرانیش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا بوو كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه سوود له كێشه تایفییه‌كانی سوریا ده‌بینێت. یه‌كێك له‌وانه رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی لێدوانێكی ئه‌ردۆگانی گواسته‌وه كه ده‌ڵێ” كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته رێك ده‌كه‌ون، به‌ڵام كاتی جێبه‌جێكردن به‌داخه‌وه شێوازی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه بۆ كاركردن”.