وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری دەداتە راگەیاندنەکان
نوچەنێت – هەولێر
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، رایدەگەیەنێت هه‌ر جۆره هه‌واڵێك له‌باره‌ی كات و ڕێگای ڕۆیشتن و ژماره و چه‌كی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى دەچێت بۆ كۆبانێ، له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵ و میدیایه‌كه‌وه، به‌شداریێكی ڕاسته‌وخۆیه له زیاد كردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ بۆ هاوکاری شەڕڤانانی کورد لەکۆبانێ دژ بەداعش، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو كۆبانێ بەڕكەوت.
لەوبارەیەوە فه‌ریق جه‌بار ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم،لە رونكردنەوەیەك دا كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە هۆشداری دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن و دەڵێت”ووزارەتی پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ نهێنی و زانیارییه‌ك له باره‌ی (كات و ژماره و پێكهاته و ڕێگای ڕۆیشتنی) ئه‌م یه‌كه‌یه‌ی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه و ناشیكات هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌كه نه‌گاته شوێنی خۆی له كۆبانی”.
هەر لەر رونکردنەوەکەدا ئەوەش دەخاتەڕوو” به‌مافی خۆمانی ده‌زانین لێپرسراویه‌تی یاسایی بخه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵ و میدیایانه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ژماره و ڕێگا و پێكهاته‌ی ئه‌و یه‌كه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته هه‌ر ڕووداوێكی مه‌ترسی داری نه‌خوازراو رویدا له ڕێڕه‌وی ڕۆیشتنی ئه‌م یه‌كه‌یه”.
ئەمەی خوارەوەش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یە:
به‌پێی پره‌نسیپی سه‌ربازی و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گه‌یشتنی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی له بڕینی ڕێگایه‌كی دوور و درێژی زیاتر له (600 / كم) تا بگه‌ن به كۆبانی و به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی شه‌رڤانه قاره‌مانه‌كانی كۆبانی له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ نهێنی و زانیارییه‌ك له باره‌ی (كات و ژماره و پێكهاته و ڕێگای ڕۆیشتنی) ئه‌م یه‌كه‌یه‌ی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه و ناشیكات هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌كه نه‌گاته شوێنی خۆی له كۆبانی.
لێره‌دا و له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكرانه‌وه ده‌رباره‌ی كات و ژماره و ڕێگای ڕۆیشتن و جۆری چه‌كی ئه‌م یه‌كه‌یه، ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو :
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌واڵێك له‌باره‌ی كات و ڕێگای ڕۆیشتن و ژماره و چه‌كی ئه‌و یه‌كه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵ و میدیایه‌كه‌وه، به‌شداریێكی ڕاسته‌وخۆیه له زیاد كردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كه‌كه به گه‌شتی و یه‌كه یه‌كه‌ی پێكهاته‌كه‌ی و لێره‌دا به‌مافی خۆمانی ده‌زانین لێپرسراویه‌تی یاسایی بخه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵ و میدیایانه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ژماره و ڕێگا و پێكهاته‌ی ئه‌و یه‌كه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته هه‌ر ڕووداوێكی مه‌ترسی داری نه‌خوازراو رویدا له ڕێڕه‌وی ڕۆیشتنی ئه‌م یه‌كه‌یه كه هیوادارین یه‌كه قاره‌مانه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌سه‌لامه‌تی بگاته شوێنی خۆی و به‌شدار بێت له‌گه‌ڵ برا شه‌ڕڤانه قاره‌مانه‌كانمان له به‌رگری كردن له شاری كۆبانێی خۆ ڕاگر.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و ئه‌ندام و وته‌بیژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی هیزه‌كانی پاراستنی هه‌ریمی كوردستان