نووسه‌رێكی ئیسرائیلی: ” ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات كوشتارگه‌یه‌كی ناوخۆیه، په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه”
نوچەنێت
نووسه‌رێكی ئیسرائیلی ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات كوشتارگه‌یه‌كی ناوخۆیه، په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی رووی دا ده‌ریخست، كه ئیسرائیل ته‌نها سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه”.
رۆژنامه‌ی” یه‌دیعوت ئه‌حرونوت”ی ئیسرائیلی وتارێكی شیكاری له‌باره‌ی داعشه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، كه له‌لایه‌ن نووسه‌ری دیار( بن- درور یه‌مینی) نووسراوه. ئه‌و نووسه‌ره ده‌یه‌وێت باس له‌پێگه‌ی ئیسرائیل بكات له‌و رووداوانه‌ی كه به‌هۆی داعشه‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕِاست رووده‌دات. ئه‌م نووسه‌ره به‌جۆرێك له جۆره‌كان وا نیشان ده‌دات كه كێشه‌ی داعش به‌دوور ونزیك په‌یوه‌ندی به‌ئیسرائیله‌وه نییه، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه كێشه‌ی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستین له‌بیركراوه. ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ” رووداوه‌كانی داعش ده‌ریخست كه ئیسرائیل ته‌نها كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه” هه‌روه‌ها ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ی رووده‌دا كۆشتارگه‌یه‌كی ناوخۆیه، ئه‌وانه‌ی له‌ناو داعیشیش ته‌نها له‌فه‌لستینه‌وه نایه‌ن، به‌ڵكو له تونس و شیشانه‌وه دێن”.