هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوت

0

هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتA339644

نوچەنێت ـ هەولێر

بەفەرمانی سەرۆکی کوردستان و بۆ هاوکاری شەڕڤانانی کورد لەکۆبانێ دژ بەداعش، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو كۆبانێ بەڕكەوت، وه‌زیری دەرەوەی توركیاش رایدەگەنێت، هیچ رێگرێكی سیاسی نییە.

پەرلەمانی كوردستان لەسەر پێشنیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، لەدانیشتنی رۆژی 22/10/2014 به‌ چه‌پڵه‌رێزان ‌و وتنه‌وه‌ى سروودى ئه‌ى ره‌قیب به‌ كۆى ده‌ن،  بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى بۆ كۆبانێ په‌سندكرد، و ئەمرۆ دوای رەزامەندی تورکیا بۆ تێپەڕبوونی پێشمەرگە بەسەر خاکی باکوری کوردستاندا بۆ کۆبانێ، هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو ئەو شارە بەڕێکەوتن.

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا ئاشكرایكرد،  هیچ رێگرێكی سیاسی نییە بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستا بۆ كۆبانێ و گەیشتنی پێشمەرگەش بۆ ناوخاكی توركیا لەنزیك بونەوەدایە.

دوێنیش مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگەی كوردستان ریگەیاند” هێزەكەی ئێمە ئامادەیە بۆ كۆبانێ و چاوەڕی وەڵامی حكومەتی توركیان بۆ ناردنی”.

هەنگاوی یەکەم ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی بەرەو كۆبانێ دەچن 150،  پێشمەرگەیە و بەتابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەو بە ئاڵای كوردستان و چەكی قورسەوە بەتورکیادا تێدەپەڕن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com