نه‌هزه‌ی ئیسلامی له‌تونس دان به‌سه‌ركه‌وتنی عه‌لمانییه‌كان ده‌نێ
نوچەنێت
به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس، بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی دانی به‌سه‌ركه‌وتنی عه‌لمانییه‌كان دانا و جه‌ختیشی له‌سه‌ر قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كان كرده‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس ئه‌نجام درا، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی بڵاوبكرێته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر زاری وته‌بێژه‌كه‌ی دانی به‌وه‌نا كه حزبی نیدائی تونسی كه حزبێكی عه‌لمانییه سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ده‌ستهێناوه و به‌پێش حزبه‌كانی دیكه كه‌وتووه. وته‌بێژی نه‌هزه ده‌ڵێ “ئێمه حه‌فتا كورسیمان به‌ده‌ستهێناوه ئه‌وان ده كورسی له پێش ئێمه‌ن، ئه‌مه‌ش دوا ئه‌نجام نییه” سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش ئه‌و وته‌بێژه‌ی نه‌هزه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌وان پاڵپشتی حكومه‌تێكی نیشتیمانی ده‌كه‌ن و بۆیه‌ش ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن.