ره‌سول به‌ختیار
به‌پێی هه‌موو ئاماژه سه‌ربازییه‌كان ئه‌و شاره‌ی چه‌ند رۆژێك یان دوای هه‌فته‌یه‌ك خۆ راگر بێت ئه‌وا ئه‌و شاره به‌شارێكی حۆراگر داده‌نرێ دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌و شاره بكه‌وێته به‌ر ده‌ستی دوژمن ئه‌وا به گیراو داناندرێ و هه‌رده‌م به‌شارێكی چاو نه‌ترس و خۆراگر سه‌یر ده‌كری بێگومان خه‌ڵكه خۆ راگره‌كه‌ی” ئێستا دوای مانگێك زیاتر شاری كۆبانی خۆ راگره و دوژمنی له‌نێوه‌ندی بارووتدا گینگڵ كردووه و دوژمن سه‌ری لێشێواوه نازانێ چی بكات” نازانین ئێستا شاری كۆبانی به‌چ شێوه‌ێیه‌ك باس بكه‌ین هه‌ر ناوێكی بۆ داتناشین به‌قه‌د باڵای ئه‌و شاره خۆراگره نییه” به‌لام وا باشه كۆبانی له شوێنی هه‌ولێر و ئامه‌د بكرێته پایته‌خت و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بڵێن ته‌نها كۆبانی پایته‌خته.
لێره‌وه‌ش با باس له‌وه بكه‌ین كه به‌پایته‌ختبوون زۆر جار لێره‌و وله‌وێ دێته‌كایه‌وه هه‌ر كه‌س و شاری خۆی به پایته‌خت ده‌زانێ–ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌وه ده‌كرێ كه هه‌ولێر پایته‌ختی باشووری كوردستانه-ئاماد-یش پایته‌ختی كوردستانی گه‌وره‌یه- هاوكات سلێمانی كرا به پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان عێراق-ئه‌مه هه‌ر چۆنێك بێت هه‌ر شاره‌و مۆرك و جوانی و شارستانیه‌تی خۆی هه‌یه” به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌كۆبانی كرا له‌لایه‌ن هه‌موو دونیایه‌وه جێگه‌ی سه‌رسورمان بوو -ماوه‌ی سه‌دان ساڵ به‌مشێوه‌یه لاوان و كجان و ژنان و پیاوانی كورد به‌مشێوه‌یه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیان تۆمار نه‌كردووه–ده‌كرێ هه‌موو لایه‌ك وانه له كۆبانی وه‌ربگرن- ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین بۆ كۆبانی بكرێته پایته‌خت” ئه‌مه‌و له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كاتێك لینینگراد یان ستالینگراد یاخود سان پترس بۆرگ گه‌مارۆدرا له‌لایه‌ن ئه‌لمانیای نازییه‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و شاره خۆراگر بوو هه‌موو شتێك قبوولی كرد ته‌نها ته‌سلیم نه‌بوونی قبوول نه‌كرد-بۆیه كاتێك باس له‌رووسیا كۆن و نوی ده‌كری یه‌كسه‌ر پێش مۆسكۆ باس له شاری لینینگراد یان ستالینگراد یاخود سان پترس بۆرگ ده‌كرێ-له‌به‌هاری عه‌ره‌بیش له لیبیا ته‌رابلوس پایته‌خته به‌لام زیاتر باس له‌خه‌لكی راپه‌ریوی بنغازی ده‌كری ئه‌مه‌و چه‌ندین نمونه‌ی دیكه ده‌كری باسی لێوه بكه‌ین.
ئێمه‌ی كوردیش هه‌قه هه‌موومان به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار بكه‌ین ته‌نها كۆبانی پایته‌خته