داعش هه‌ڕه‌شه له‌مناڵانی کوردستان دەکات
نوچەنێت . مه‌دا پرێس
ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن شه‌ش سال، نه‌یده‌زانی كه ئه‌و یاریه‌ك ده‌كات جیاوازە له‌و یاریانه‌ی كه منداڵانی تری هاوته‌مه‌نی ده‌یكه‌ن و له داهاتودا كه‌سێكی جیاوازتر ده‌بێت له هاوته‌مه‌نه‌كانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و داعش چه‌مكی یاریكردنی لای ئه‌حمه‌د گۆڕیوه، ئێستا چه‌كی دۆشكه و ده‌مانچه و خه‌نجه‌ر و لاسایی كردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان باشترین یارین لای ئه‌و، ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا زۆربه‌ی كاته‌كانی به یاری ڕاوه‌دونانی چه‌كدارانی داعش به‌سه‌رده‌بات، كه كۆمه‌ڵێكیان ڕوڵی چه‌كدارانی داعش ده‌بینن و كۆمڵێكی تریشیان ده‌بنه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ڕه‌جم كردن ، یاریه‌كی تر لای منداڵانی سلێمانی
شیرین ره‌سوڵی دایكی ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ” له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌كدارانی داعش و ڕوداوه‌كانی موسڵ، كوڕه‌كه‌م داوای لێكردم كه چه‌ند یاریه‌كی بۆ بكڕم له شێوه‌ی دۆشكه و ده‌مانچه، له سه‌ره‌تادا بڕوام وابو ئه‌مه جۆرێكه له گه‌شه كردنی یاری كردن لای ئه‌و، به‌ڵام ئێستا وای لێهاتوه كه هه‌میشه چه‌كه‌كه‌ی پێیه و ته‌نها كاتی خه‌وتن دایده‌نێت، هه‌روه‌ها تێبینیم كردووه زۆربه‌ی هاوڕێكانی چه‌ند یاریه‌كی جیاواز ده‌كه‌ن، وه‌ك ڕاوه‌دونانی چه‌كدارانی داعش و پێشمه‌رگه”
شیرین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ” ئه‌وه‌ی منی ترساندوه بینینی یاری ڕه‌جم كردنی یه‌كێك له منداڵه‌كان و حوكمی له‌سێداره‌دانی یه‌كێكی تر له منداڵه‌كان بو، وه‌ك لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی داعش ده‌یكات” دوپاتی كرده‌وه كه ” ئێستا ترسه‌كانم بونه‌ته ڕاستی و تێبینی ئه‌و كاریگه‌ریه زۆره‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌م، كه منداڵان له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه ده‌یبینن و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یان داده‌نێت”
شیرین به‌رده‌وام بو و وتی ” داوام له كوڕه‌كه‌م كردوه، كه واز له یاریكردن به‌م شێوه‌یه بهێنێت و چیتر نه‌ڕواته ده‌ره‌وه بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، ئه‌مه‌ش كاری له باری ده‌رونی كردوه و گۆشه‌گیر بوه ، چیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر یاریه‌كانی پێشوی، پێموایه كوڕه‌كه‌م پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌رونی هه‌یه”
داوای دانانی چاودێری له‌سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیر كردنی خێزانه‌كان ده‌كرێت
كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگریكردن له مافی ژن و منداڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكیدا له‌لای خۆیه‌وه وتی “پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، چاره‌سه‌ری ئه‌و توند و تیژییه بكه‌ن، كه له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و پێویستی بەدانانی چاودێرییە له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌ناڵانه له كاتی گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كاندا، به‌تایبه‌تی ڕوداوه‌كانی داعش و ئه‌و گرتانه‌ی وێنای توندڕه‌وی و ترساندن ده‌كه‌ن “
هه‌روه‌ها وتی ” پێویسته كه‌مپینێكی ڕۆشنبیر كردن به‌ڕێوه ببرێت بۆ پاراستنی منداڵ، له ڕێگه‌ی وانه وتنه‌وه له‌و بواره‌دا له قوتابخانه‌كان و بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر له شوێنه گشتییه‌كاندا، كه تێیدا توندوتیژی به شێوه‌یه‌كی بێزراو ده‌ربخرێت و خێزانه‌كان ڕۆشنبیر بكرێن، به‌تایبه‌تی دایك و باوك بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی توندوتیژی سه‌ر منداڵه‌كانیان بكرێت” هه‌روه‌ها ڕونیكرده‌وه كه ” گه‌وره‌كان ده‌توانن به‌سه‌ر قۆناغی توندوتیژیدا زاڵ بن، دوای كۆتایی هاتنی، به‌ڵام لای منداڵان ئه‌و ڕووداوانه له یاده‌وه‌ریاندا ده‌مێنێته‌وه و كار له ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌سێتیان ده‌كات له داهاتوودا”
رێكخراوێكی تایبه‌ت به منداڵان : پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی گرنگتره لای ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، باری ده‌رونی منداڵان گرنگ نیه لایان
نه‌رمین شوان ئه‌ندامی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، كه ڕێكخراوێكه تایبه‌ت به كاروباری منداڵان، له لێدوانێكیدا وتی ” كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانمان هیچ له‌به‌رچاو گرتنێكیان نییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته سه‌ربازیه‌كانی جه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و داعش، ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه ڕاكێشانی زۆرترین ژماره‌ی بینه‌ره بۆلای خۆیان بێ بیركردنه‌وه لەوه‌ی كه ئه‌وه‌ی پیشانی ده‌ده‌ن كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر هاوڵاتیان و به‌تایبه‌تی منداڵان”
شوان دوپاتی كرده‌وه كه ” ئێمه خه‌ریكی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له‌سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه، كه خێزانه‌كان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه سه‌یری ئه‌و گرتانه ده‌كه‌ن، بێ‌بیركردنه‌وه له كاریگه‌رییه ده‌رونییه‌كانی له‌سه‌ر منداڵان”
یارییه جه‌نگییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له كۆگاكانی منداڵاندا ده‌فرۆشرێن
ئامانج مسته‌فا خاوه‌نی یه‌كێك له پێشانگاكانی كه‌لوپه‌لی منداڵان له سلێمانی وتی ” له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی داعشه‌وه بازاڕی منداڵان ڕووی له گه‌شه كردوه، به تایبه‌تی ئه‌و یاریانه‌ی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگن، وه‌ك كڵاشینكۆف و ده‌مانچه و خه‌نجه‌ر و ئۆتۆمبێلی هه‌مه‌ری سه‌ربازی “
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ” پێشتر داواكاری زیاتر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و بوكه‌شوشه و شتی تر بوو، به‌ڵام ئێستا زمانی جه‌نگ ته‌نانه‌ت گوازراوه‌ته‌وه بۆ یاری منداڵانیش، كه ئه‌مه‌ش وای كردوه كه خاوه‌نی پێشانگاكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی منداڵان، ئه‌م جۆره یاریانه زیاتر دابنێن و هه‌وڵی هێنانی زیاتری ئه‌و یاریانه ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئێستا ته‌نها ئه‌و جۆرانه فرۆشیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی نامۆیه ئه‌وه‌یه، كه هه‌ردو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ئه‌و یاریانه داوا ده‌كه‌ن”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ” دایكان و باوكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ڕازی بكه‌ن، كه یارییه‌كی تر بكڕن، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵه‌كه دێت یاریه‌كی جه‌نگی له مێشكی خۆیدا داناوه، بۆیه سور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕومانه و دۆشكه و جۆره‌كانی تر بكڕێت، به‌ڵام نرخی ئه‌م یاریانه به‌هۆی زۆری داواكارییه‌وه زیادی نه‌كردووه و هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی له ده هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا 300 هه‌زار دینار”
مسته‌فا ده‌ڵێت، بازاڕی منداڵان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه، یارییه جه‌نگیه‌كان زۆرترین فرۆشیان هه‌یه.
ڕێكخراوی داعش له 10 ی حوزه‌یرانی 2014 ه‌وه، شاری موسڵی گرت و پاشان چالاكیه‌كانی بۆ پارێزگاكانی تریش درێژ بوه‌وه، كه پارێزگاكانی سه‌لاحه‌ددین و كه‌ركوك و دیاله‌یه، ته‌نانه‌ت گه‌یشته قه‌راغی هه‌ولێر و دهۆك و جه‌نگی به‌هێز ڕویاندا له ناوچه نزیكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.