ئێدوارد سنۆودن زانیاری شەرمهاوەر لەبارەی ئەبو بەکر بەغدادی بلاو دەکاتەوە

0

خەلیفەئێدوارد سنۆودن: ئەبوبەكر بەغدادی نێربازە

نوچەنێت – قورتاس نیوز

ئێدوارد سنۆودن فەرمانبەر پێشوی دەزگای ناوەندیی هەواڵگری ئەمریكا، دووشەممە 27ی ئۆكتۆبەر ئاشكرای كرد، كە ئەبوبەكر بەغدادی خەلفەی ئەو خەلافەتەی داعش رایگەیاندووە، نێربازە.
سنۆودن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئینتەرسێپتی ئەمریكی دەڵێت، ئەوكاتەی لە بەندیخانەی بوكا لە بەسرە زیندانی بوو، پاسەوانەكانی بەندیخانەكە لە راپۆرتەكانیاندا بۆ سەروی خۆیان، وتویانە چەندین جار ئەبوبەكر بەغدادییان گرتووە لەكاتی ئەنجامدانی سێكسدا لەگەڵ زیندانییەكانی دیكەدا، بۆیە ناچار جیایان كردۆتەوە و خستوویانەتە زیندانی تاكەكەسی.
سنۆودن دەشڵێت، جارێك بەغدادی لەكات سێكس كردن لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكان گیراوە و وایانزانیوە پاسەوانەكە لاقەی كردووە، بەڵام پاسەوانەكە جەختی كردۆتەوە كە ئەبوبەكر بەغدادی خۆی داوای كردووە سێكسی لەگەڵ بكەن و ئەوان بەزۆر وایان لێنەكردووە.
جێی باسە ئێدوارد سنۆودن، هەتا 2013 فەرمانبەرێكی بەناوبانگی CIA بوو، بەڵام دوای ئاشكراكردنی چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی دەزگاكە، بە سیخوڕی تاوانبار كرا ، ئەویش هەڵات و لە روسیا مافی پەنابەرێتی وەرگرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com