پارتی : حساب بۆ بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ناکەین

0

پارتی : حساب بۆ بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ناکەینparty
نوچەنێت –هەولێر:
نووسینگەی گوتەبێژی فەرمی پارتی، وێڕای ئەوەی لە بەهای بەیاننامەیەی ئەنجوومەنی ناوەندی(ی ن ک)کەم دەكاتەوە، بەڕای فەرمی یەکێتیش حیسابی ناکات و ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی لێدوان و بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتین.

دواى ئەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، لە كۆبونەوی 25/10/2014 لە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتێیدا پارتی تۆمەتبار كرد بەدەستبەسەرداگرتنی دوو فرۆکەی عێراقی کە بۆ هاوکاری شەنگال دابینکراوە.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی گوتەبێژی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بەسایتی حیزبەكەی راگەیاندوە”ئێمە لە پارتیی دیموكراتی كوردستان، بەپێی ئەو ئەزموونەی پێشتر لەگەڵ ئەنجوومەنی ناوبراودا هەمانە، هەمیشە ئەوەیان سەلماندووە، كە گوزارشت لە بیروڕا و هەڵوێستە فەرمییەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ناكەن، بۆیە ئێمە وەك پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ هەر گرفت و پرس و پێشهاتێكی سیاسی و هەڵوێست وەرگرتن، چاوەڕوانی لێدوان و بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەین، چ بە ئەرێنی بێت یاخود نەرێنی.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com