وه‌زیری پێشمه‌رگەی كوردستان : هێزی پێشمەرگە چاوەڕی وەڵامی حكومەتی توركیایە
نوچەنێت ـ هەولێر
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكراى دەكات، هێزی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ كۆبانێ و چاوەڕی وەڵامی حكومەتی توركیان ، دەشڵێت حكومەت لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی بازرگانیان لەگەڵ داعش كردووە.
سەر لە ئێوارەی ئه‌مڕۆ 27/10/2014 لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، له هۆڵی لیژنه‌کە له ته‌لاری په‌رله‌مان، میوانداریی مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد، لەكۆبوونه‌وه‌یه‌كدا کەزیاتر له چوار سه‌عاتی خایاند باسی چەند پرسێکی تایبەت بە پێشمەرگە کرا.
دوای كۆبونەوەكەش لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاند، مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگەی كوردستان ریگەیاند” به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی كه له رابردوودا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت به هێزێكی نیشتیمانی، ده‌ركرا و ئیش و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ره‌وشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ره‌كانی جه‌نگ ، هاتنی چه‌ك و چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی ، پرسی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ و چه‌ندین پرسی تری په‌یوه‌ست به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا”.
ئەوەشی خستەڕوو کە “له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی بڕیاری سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری دابوو له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سزایان بدات له‌سه‌ر هۆكاری كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و پرسی بازرگانیكردنی بەرپرسانی سەربازی پارتی و یەكێتی له‌گه‌ڵ داعش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌باره‌یه‌وه خرایه روو”.
لەبارەی پرسی بازرگانیكردنی بەرپرسانی سەربازی پارتی و یەكێتی له‌گه‌ڵ داعش وەزیری پێشمەرگە وتی”حكومەت لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكهێناوە و لەئێستاشدا لیژنەكە دەست بەكاربووە”.
بۆ چوونی هێزی پێشمەرگەش یۆ كۆبانێ، مسته‌فا سه‌ید قادر رايگەیاند”هێزەكەی ئێمە ئامادەیە بۆ كۆبانێ و چاوەڕی وەڵامی حكومەتی توركیان بۆ ناردنی”.
هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری ژماره 19ی په‌رله‌مانی كوردستان كه 21 خاڵی له‌خۆگرتبوو، سه‌باره‌ت به باشكردنی وه‌زعی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه واژۆ كراوه، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون، بۆ ئەوەش ئاری هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمەرگە رایگەیاند” ئەو خاڵانەی كە وەزیری پێشمەرگە وەڵامی نەداونەتەوە بەتایبەتی 21 خالەكەیە كە لە 22/7/2014 لە پەرلەمان دەرچوو لەگەڵ هەشت راسپاردەكە وابریارە لە ماوەی پانزە رۆژدا وەزیری بەشمەرگە بە نوسراوی فەرمی وەڵاممان بداتەوە”.
ئاری هەرسین ئەوەشی ئاشکراکرد کە” هەڵوێستی توركیا نەگۆڕاوەو وەكو خۆیەتی و هێزی پێشمەرگە دەچێت بۆ كۆبانێ”.
هەرسین ئەوەش رەتدەکاتەوە کە “كاتی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ و بەرپرسی هێزەکە دیاری كرابێت”.