سەرۆكی یەكێتی زانایان :تووندڕه‌وی لە كوردستان نەبوەتە دیاردە، دەرچوانی پەیمانگا ئایینیەكان كاریگەرن بەبیری توندڕەوی

0

سm.abdullaەرۆكی یەكێتی زانایان :تووندڕه‌وی لە كوردستان نەبوەتە دیاردە، دەرچوانی پەیمانگا ئایینیەكان كاریگەرن بەبیری توندڕەوی

نوچەنێت – هەولێر

سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی رایگەیاند، هیشتا بیری تووندڕه‌وی لە كوردستان نەبوەتە دیاردە، دەشڵێت بڵاوبونەوەی بیری توندڕەوی لە كۆمەڵگا، دەبێتە هۆی پچڕانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و تێكچوونی بنەماكانی یەكتر قبوڵكردن و پێكەوە ژیان.

له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی وشیاركردنه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فیكری تووندڕه‌وی، به‌یانی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 27/10/2014 یه‌كێتی زانایان، به‌ هه‌ماهه‌نگی كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان هه‌ڵسا به‌ سازدانی كۆنفرانسێكی زانستی، له‌ ژێر ناونیشانی (بیری تووندڕه‌وی… هۆكارو چاره‌سه‌ر)، كه‌ بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لەمامۆستایانی ئایینی و چەند توێژه‌رێك له‌ ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بەڕێوەچوو.

لەو بارەوەیە مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان راگه‌یاند” بیری توندڕەوی رووبەرووی هەر كۆمەڵگایك ببێتەوە، ئەو كۆمەڵگایە توشی كۆمەڵێك زیانی گەورە دەبێت، كە دیارترینیان پچڕانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و تێكچوونی بنەماكانی یەكتر قبوڵكردن و پێكەوە ژیانە”.

سەرۆكی یەكێتی زانایان دەشڵێت”هیشتا بیری تووندڕه‌وی لە كوردستان نەبوەتە دیاردە و تەنها وەكو دیاردەیەكی لاواز هەستی قێدەكرێت”.

ناوبراو ئەوەش رادەگەیەنێت”مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی كارایان هەبووە، لە چەسپاندنی بیری میانەڕەوی لەكوردستان و توانیویانە لە رابردوودا ئەم پێكەوە ژیانە بەتاواوەتی بچەسپێنن”.

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید ،ئەوەشی خستەڕوو”رەنگە دەرچوانی پەیمانگا ئایینیەكانیش كاریگەری بیری توندڕەویان لەسەر هەبوبێت، ناشكرێت ئەوە بكەینە قیساس كە دەرچوانی پەیمانگا ئایینیەكان هەموویان بەرەو بیری توندڕەوی هەنگاو دەنێن،چونكە خەڵكی خاوەن بڕوانامە لە كۆلیژەكانی تریش لەناو گروپە چەكدارە توندڕەوەكان هەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com