لە رۆژهەڵاتی كوردستان داعش هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتییانی كورد

0

isisلە رۆژهەڵاتی كوردستان داعش هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتییانی كورد

نوچەنێت-كوردپا

 

لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان، کەسانی سەربە “دەوڵەتی ئیسلامی” ناسراو بە (داعش)، ماڵی هاووڵاتییەکی کوردیان دایە بەر  گوللـە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا؛ چەند کەسێکی چەکدار لە سەرپێڵی زەهاو زیاتر لە ٥٠ گوللـەی کلاشینکۆفیان بە حەوشەی خانووی هاووڵاتییەکەوە ناوەو ئەمەش ترس و نیگەرانیی هاووڵاتییانی لێکەوتۆتەوە.

ئەو رووداوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو هاتۆتە ئاراوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەرپێڵ زەهاو وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی ئەو هێرش کردنە، رایگەیاند؛ لایەنگرانی داعش لە سەربانی خانووی ئەو هاووڵاتییە کوردەوە زیاتر لە ٥٠ گوللـەیان بەرەوی حەوشەی خانووەکە تەقاندووە و پاشان شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

دەگوترێ، ئەو کەسانە هەرچەند شوناسیان ئاشکرایە، هەڕەشەیان کردووە، کە ئەندامانی ئەو بنەماڵە “کافرە” دەبێ بەهۆی کردەوەکانیانەوە سزا بدرێن.

ئەو تەقە کردنە هیچ زیانێکی گیانی بەودواوە نەبووە، بەڵام ئوتومبیلی شەخسیی ئەو بنەماڵە کوردە بەهۆی ئەو تەقە کردنەوە تووشی زیان بوون.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە؛ چەند رۆژێك پێش ئێستا لە کۆبوونەوەیەکدا بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی کۆبانی و ئیدانەکردنی هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەكی بەچاوی هاوڵاتیانی كورد بەشدارییان تێداكرد.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری ئەو تەقە کردنە بۆ “پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی” و دەربڕینی ناڕەزایی بە کردەوەی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی” گەڕاندۆتەوە.

هێرشی لایەنگرانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی کرماشان لە کاتێکدایە، کە ماوەیەک پێش ئێسترا پارێزگاری کرماشان رایگەیاندبوو؛ ” گرووپێکی وەکوو داعش لە ئێران ناتوانێ بچووکترین جووڵەی هەبێت و و هێزە ئەمنییەکان بە وردی لەو ناوچانە بەتایبەت لە کرماشان چاوەدێرییان هەیە”

چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی لە ئێستادا کەمتر لە ٤٠ کیلۆمەتر لەگەڵ ناوچەی سەرپێڵی زەهاو مەودایان هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی هێڕشەرانی ئەو رووداوەی شاری سەرپێڵ زەهاو ئاشکرا نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com