بەشی سۆرانی فرات نیوز دادەخرێت
ئاژانسی فرات نیوز كە سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانە، خوێنەرەكانی ئاگادار دەكاتەوە كە ئەم مانگە دوا كاتی بەشی سۆرانی ماڵپەڕەكەیە و لە مانگی داهاتووەوە چیتر بەشی سۆرانی ئەو ئاژانسە بەردەوامیی نابێت.
ئاژانسەكە بێ ئەوەی هۆكارەكە رابگەیەنێ/ دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسەكە ئەو بڕیارەی داوە.
دەقی روونكردنەوەكەی فرات نیوز:
به‌شى سۆرانى ئاژانسى هه‌واڵى فرات نیوز ـــ ANF له 1ى تشرینى دووهه‌مه‌وه کۆتایى به‌بڵاوکراوه و به‌په‌خشى راگه‌یاندنى خۆى ده‌هێنێت و ئه‌و بڕیاره‌ش به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاژانسه‌وه دراوه. .، به‌شى کرمانجى خواروو (سۆرانی) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنیه‌وه هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش له‌بوارى گه‌یاندنى راى ئازاده‌وه به‌بێ هیچ دوودڵیه‌ک و سازشێک رووداو و هه‌واڵ و شیرۆڤه‌کانمان بۆ ئێوه‌ى خوێنه‌رى خۆشه‌ویستى ئاژانسى فرات نیوز (به‌شى سۆرانی) گواستووته‌وه ، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونیشمان به‌پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌یى ، دیموکراتى ، ئه‌خلاقى ، مرۆیى و ئازادى ژن و ژینگه‌پارێزى وه‌کو پره‌نسیپێکى سه‌ره‌کى له‌کارى راگه‌یاندنى خۆماندا به‌جێهێنا و وه‌کو ئه‌رکى سه‌ره‌کى سه‌رشانمان به‌بنه‌ما وه‌رگرت.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ى خه‌باتى راگه‌یاندنیماندا بێ که‌م و کورتیش نه‌بووبین، به‌ڵام له‌وباوه‌ڕییه‌داین که گوڕێکى و تینێکى زیاتر و مشتێک له خه‌رمانى راگه‌یاندنى کوردیمان زیادکردوه و توانیوومانه راستى رووداوه‌کان وه‌ک خۆى بۆ ئێوه‌ى خوێنه‌رى به‌رێز بگوازینه‌وه. ، پاش ئه‌م ماوه‌یه‌ش به‌بڕیارى گشتى ستاف و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاژانسه‌که‌مان بڕیارماندا له‌سه‌ر وه‌ستاندنى به‌شى سۆرانى ئاژانسه‌که‌تان و له‌کوێ بین ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ى له‌سه‌رشانمانه جێبه‌جێ ده‌که‌ین و هیواداریشین خوێنه‌رانى خۆشه‌ویستى ئاژانسى فورات نیوز له‌که‌م و کوڕیه‌کانمان ببوورن و ئه‌م بڕیاره‌شمان به‌دڵێکى فراوانه‌وه وه‌ربگرن.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ پێشخستنى راگه‌یاندنى کوردى و به‌جێهێنانى به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌خلاقى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌خوازین .
هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاژانسى هه‌واڵى فورات ANF ـــ به‌شى سۆرانی