هاوپەیمانیی دژ بەداعش لەهەولێر کۆبووەوە

0

دژەداعشهاوپەیمانیی دژ بەداعش لەهەولێر کۆبونەوەوە

نوچەنێت

وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بەداعش لەهەولێر کۆبونەوە، لەکۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ چالاکییەکانی هەفتەیەکی بەرەنگاربونەوەی داعشکراو چۆنیەتی راهێنانی پێشمەرگە لەسەر چەکەنوێیەکان و هاوکاری ئەو وڵاتانە بۆ پێشمەرگە تاوتوێکرا.

لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بەداعش، هەموو هەفتەیەک کۆبونەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی هەفتەی رابردوو ئەنجام دەدرێت، تێیدا لایەنە باش و خراپەکانی ئەو چالاکییانە دەخرێتە بەرباس و قسە لەسەر باشترکردنی چالاکییەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەو کۆبونەوەیە لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا فواد حسەین سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کوردستان، و مسەتەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی کوردستان و ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزیری پێشمەرگە، و نوێنەری وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئتالیا، کەنەدا، فەرەنسا و ئوسترالیا، بەشداربوون و پێکەوە هەڵسەگاندنگی چالاکییەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشیان کرد، هەروەها قسە لەسەر چۆنیەتی راهێنانی زیاتری پێشمەرگە لەسەر چەکە نوێیەکان و ناردنی هاوکاری زیاتر بۆ پێشمەرگە کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com