عه‌بادی داوای هاوكاريی له ئورده‌ن ده‌كات
نوچەنێت
له‌دووه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی دا دوای ئێران، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی سه‌ردانی وڵاتی ئه‌رده‌نی كرد و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، عه‌بادی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ كردووه، كه یه‌كێك له‌وانه بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه. رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی عه‌بادی داوای له ئورده‌ن كردووه، هاوكاری عێراق بكات له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی ره‌مادی.
