یه‌كه‌م كتێب له باره‌ی هاروون ره‌شید به زمانی كوردی بڵاوكرایه‌وه
نوچه نێت، هه‌ولێر
یه‌كه‌م كتێب له‌باره‌ی هاروون ره‌شید به‌زمانی كوردی بڵاوكرایه‌وه و وه‌رگێری كتێبه‌كه‌ش له‌لێدوانێكی بۆ نوچه نێت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ كورد گرنگه له مێژووی عه‌باسییه‌كان و هاروون ره‌شید بگات، چونكه كورد و كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌مێژووی ئیسلام.
كتێبی “هاروون ره‌شید سه‌رده‌م و خه‌لافه‌كه‌ته‌كه‌ی” كه له‌لایه‌ن نووسه‌ری عه‌ره‌ب عه‌بدولجه‌بار ئه‌لجومرد نووسراوه و له‌لایه‌ن وه‌رگێری كورد ره‌سول به‌ختیار وه‌رگێرانی بۆ كراوه، به 480 لاپه‌ره‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاوێر له‌كوردستان بڵاوكرایه‌وه. ره‌سول به‌ختیار له لێدوانێكی بۆ نوچه‌نێت له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی هاروون ره‌شید وتی ” هاروون ره‌شیده مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره له‌نێوه‌ندی مێژووی ئیسلامدا، سه‌رده‌م وخه‌لافه‌ته‌كه‌شی به‌سه‌رده‌می زێرین داده‌نرێت، هاروون ره‌شید وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ناو ئیسلام، هه‌رده‌م قسه‌وقسه‌لۆكی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه كه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمیه، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت له‌نێوه‌ندی مێژوونووساندا زوڵمی لێكراوه” ره‌سول له‌باره‌ی گرنگی ئه‌و كتێبه له كتێبخانه‌ی كوردی دا ده‌ڵێ” ئه‌م كتێبه بۆ خوێنه‌ری كورد چی ده‌گه‌ینێ، ئه‌م پرسیاره زۆر ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین، به‌شێك له‌رووداوه‌كانی كورد و كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه به مێژووی ئیسلام. له‌سه‌رده‌مێكی زووه‌وه كورد بۆته موسڵمان، بۆیه به‌شداری له هێَنانه كایه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ش كردووه، له‌سه‌رده‌می هاروون ره‌شید و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌م عه‌باسییه‌كاندا كوردستان وه‌ك جوگرافیا و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌روونی له‌نێوه‌ندی باسه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو، له‌م كتێبه‌دا له‌زۆر جێگا باس له‌كوردستان ده‌كرێت كه چۆن كه‌ناڵ و تاڤگه و ئاو وئاودێریی بۆ كوردستان رێكخراوه، جووتیاره‌كانی كوردیش چۆن ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه په‌ره‌یان به‌كشتوكاڵ داوه. هاوكات له زۆر جێگادا كورد وه‌ك شۆرشگێرێك یان یاخبوویه‌ك سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه من داوا له خوێنه‌ران ده‌كه‌م ئه‌و كتێبه بخوێننه‌وه”.
