غه‌سان شه‌ربل
وه‌رگێرانی: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل . نوچەنێت
” به‌داخه‌وه عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه”. پرۆسه‌ی سیاسیش “خه‌ریكه تێده‌كه‌وێت”.” پێكه‌وه ژیانیش خه‌ریكه نه‌مێنێت”.” به‌داخه‌وه ململانێی نێوان سوننه- شیعه. بوونی هه‌یه”. ئه‌مه ئه‌گه‌رهاتوو ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن پێكهاته‌ی جۆراوجۆر بنه‌ماكانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی له‌خۆیانه‌وه نه‌گرن، بۆیه” هه‌موو ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی دروست كران، له‌وانه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بارودۆخه سروشتییه‌كه‌ی خۆیان” هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كان له‌سوریا قوڵده‌بێته‌وه وگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی به‌ر له‌هه‌ڵگیرسانی رووداوه‌كان” كارێكی دووره و زۆر سه‌خته”.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌منی گوت، حه‌یات له‌پێنجی نیسانی رابردوو ده‌قه‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه. واته به‌ر له‌دوو مانگ له‌رووداوی داعش ده‌ست به‌سه‌ر موسڵ دابگرێت و رووداوه‌كان خێرا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق و سوریا بڕوات. ئه‌م رۆژه من وه‌ك عه‌ره‌بێك هیوای ئه‌وه‌م ده‌خواست ئه‌م قسه‌كه‌ره هه‌ڵه بێت، كه‌چی دروستی پێشبینیه‌كانی وایكرد، بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر قسه‌كانی. به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌م دوو رووداوه زه‌قه‌ی روویدا. یه‌كه‌میان ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماف بدرێته سه‌رۆكی هه‌رێم هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری ره‌وانه‌ی كۆبانی بكات. دووه‌میش رێكه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عێكی سیاسی یه‌كگرتوو له ئیداره‌یه‌كی كوردی بۆ ناوچه كوردییه‌كان دروست بكرێت.
كاتێك هه‌رێمی كوردستان چه‌كداران به‌خاكی توركیا ره‌وانه‌ی سوریا بكات، ئه‌وه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوریا دوای ئه‌وه‌ی یاریزانێكی پشت سنووره‌كانی خۆی بوو، ئێستا به‌راستی بۆته یاریگه‌یه‌ك بۆ كه‌سانی دیكه. رێكه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریاش به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تباركرابوون به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێم، له‌سه‌ر مه‌رجعه‌یه‌تێكی سیاسی یه‌كگرتوو. ئه‌و قه‌ناعه‌ته ئاشكرا ده‌كات كه گه‌ڕانه‌وه بۆ سوریای پێشوو سه‌خته و بۆیه لایه‌نه كوردییه‌كان ” حوكمی زاتی” له‌ناو سوریا بونیاد ده‌نێن.
له‌دایكبوونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌پێی ده‌ستووری عێراقی كه له 2005 په‌سه‌ند كرا، گه‌لێك ئاماژه‌ی هه‌بوو. من ئه‌مساڵ سه‌ردانی باره‌گای هه‌رێمم كرد، یه‌كه‌م شت كه‌سه‌رنجی راكێشام ئه‌وه بوو باره‌گاكه وسه‌رۆكیش له‌ژێر سایه‌ی دوو ئاڵا بوون، ئاڵای عێراق و ئاڵای كوردستانی عێراق. ئه‌و رۆژه پرسیم ئایا هه‌ستی كوردی له سوریا و توركیا و ئێران چی ده‌بێت كاتێك كورده‌كانی عێراق ده‌بینین سه‌رۆكێك هه‌ڵده‌بژێرن له‌خۆیان ده‌چێت، په‌رله‌مانێك له‌خۆیان ده‌چێت و حكومه‌تێك له‌خۆیان ده‌چێت.
ئه‌و ئاشكرایه كه په‌یدابوونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بابه‌تێك نییه، ته‌نها په‌یوه‌ندی به كورده‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كانی توركیا و سوریا و ئێرانه‌وه هه‌بێت. به‌ڵكو سه‌رنجدان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووهێنده بوو كاتێك توانیان له‌وڵاتێكی په‌شۆكاودا ئاسایش به‌رقه‌رار بكه‌ن و شوێنێكی گه‌شه‌كردوو له وڵاتێك بنیاد بنێن. كه له‌چه‌ندین رووه‌وه ئه‌و وڵاته رووبه‌رووی ئاگر ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و سه‌رنجراكێشان و ترسناكییه‌كانی بێت، بارزانی تا ئه‌وپه‌ڕی به‌ئاگادارییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ئه‌و چه‌ند جارێك دووباره‌ی كرده‌وه كه چاره‌سه‌ری كورده‌كان له‌ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه نابێت كۆپی ئه‌زمونی هه‌رێم بێت. به‌ڵكو كاركردن بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانی ئه‌وان به‌پێی بارودۆخی هه‌ر وڵاتێكیان ده‌بێت.
سه‌رنجراكێشی هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بوو. به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك ده‌سه‌ڵاتی سوری بانگهێشتی بارزانیان كرد سه‌ردانی سوریا بكات، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌یان دانا به سیفه‌تی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لێ بكرێت، نه‌وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، بارزانیش ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه. به‌ڵام به‌ر له‌هاتنی به‌هاری عه‌ره‌بی دیمه‌شق هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕیبوو، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام نه‌درا.
كه‌واته به‌سه‌رهاته‌كه ته‌نها به‌سه‌رهاتی هه‌رێمی كوردستان نییه. به‌ڵكو مه‌زنده‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه بارزانی ته‌نها تاكه رێبه‌ر نه‌بێت له‌ژێر دوو ئاڵا بێت. ئه‌وه‌تا ئێمه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه نه‌خشه‌كانی سایكس- بیكو به‌په‌له و دوور له هه‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كێشراوه. ئه‌و نه‌خشانه‌ی دیكه‌ش دراون و سنووره‌كان كه‌وتوون. پێكه‌وه‌ژیانیش نه‌ما. ئه‌وه‌تا ئێمه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه‌وت. ئێستا باسوخواز له‌سه‌ر رێكخستنی جیابوونه‌وه‌ی نێو نه‌خشه‌كانه. سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیی به‌هێز به‌سه‌رچوو و بۆیه ئاڵای ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی ته‌نها بۆ داپۆشینی ئاڵا بچووك و راسته‌قینه‌كانه. رووداوه‌كانیش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه رێبه‌ره‌كان له‌ژێر پێستی خۆیان ئاڵایه‌كی بچووكیان حه‌شار داوه كه له ئاڵاگه‌وره‌كه له‌وان نزیكتره. خه‌ڵكیش ئێستا له‌پێناو ئاڵا بچووكه‌كه ده‌مرن نه‌وه‌ك ئاڵا گه‌وره‌كه.
ئه‌وه‌تا گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی لاواز ده‌بێت، هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێك ده‌ژی له‌خۆی ده‌چێت و له‌سایه‌ی گاردێكی نیشتیمانی ده‌بێت كه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی خۆی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌رووی كردارییه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیش وه‌ك رێبه‌ره‌كه‌ی له‌ژێر سایه‌ی دوو ئاڵا ده‌بێت و سایه‌ی دوو ئاڵا: ئاڵای مه‌زهه‌ب وئاڵای وڵات. ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌رووی كردارییه‌وه له‌عێراق په‌یڕه‌و كراوه. له‌سوریا و له‌یه‌مه‌ن و له‌لیبیاش پێشبینی ده‌كرێت له ئایینده رووبدات. ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه‌ش له ئه‌زمونی لوبنانی وه‌رگیراوه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر رێبه‌رێك له‌ژێر سایه‌ی دوو ئاڵا ده‌بێت. هه‌رچه‌نده یه‌كێكیان شاره‌وه ده‌بێت به‌ڵام تایفه و هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون رێگری له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز بكه‌ن.
له حه‌یات وه‌رگیراوه