داعش: پەرەشوتە ئەمریكییەكەی كۆبانێ، فیڵ و فڕی سەربازی ئەمریكا بوو
نوچەنێت-كنوزمیدیا
رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەڵێت ئەو پەرەشوتەی ئەمریكییەكان لە كۆبانێ لە ناوچەكانی داعش بەریان دایەوە، فرتوفێڵی ئەمریكا بووە.
داعش دەڵێت لەناو باری پەرەشووتەكەدا ئامێری شوێن دیاری كردن و خواردنی ژەهراوی و دەرمانی كوشندەی تێدبووە.
داعش دەڵێت ئەو چەكانەی لە بارەكەدابوون ئامێرێكیان تێدا شاراوەتەوە كە بە ئاسانی شوێنی هەڵگری چەكەكە ئاشكرا دەكات، خۆراكەكەش ژەهراوی بووە و دەرمانەكانیش كوشندە بوون.
داعش وتویەتی ئەمریكییەكان هەڵیەیان نەكردووە، بەڵكو بە تایبەت و بۆ زیانگەیاندن بە داعش ئەو پەرەشوتەیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش بەردایەوە.