داعش وێنەکانی ئەو شەرەی بڵاوکردەوە کە قاسم سلیمانی بەشداری تێداکردوە

0
داعش وێنەکانی ئەو شەرەی بڵاوکردەوە کە قاسم سلیمانی بەشداری تێداکردوە
نوچە.نیت
هەرچەندە سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان ئاماژە بە سەركەوتنی گەورەیان دەكەن بەسەر داعشدا لە شارۆچكەی جەرف-ئەلسەخری ستراتیژی، ئەمڕۆ داعش رەتیكردۆتەوە سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان سەركەوتبن لە شەڕەكەدا و چەند وێنەیەكی شەڕەكەشی بڵاوكردۆتەوە.
جەرف-ئەلسەخر دەكەوێتە باكووری پارێزگای بابل و ناوچەیەكی ستراتیژییە بەو پێیەی لە نێوەندی سنووری هەر چوار پارێزگای بابل و بەغدا و ئەنبار و كەربەلادایە، ئەوە جگە لەوەی دەكەوێتە سەر رووباری فورات.
ئۆپەراسیۆنەكەی 24ی ئەم مانگەی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی جەرف ئەلسەخر بەناوی ئۆپەراسیۆنی عاشورا ناونرا و تێیدا سوپای عێراق و كەتیبەكانی حیزبوڵڵا و میلیشیای بەدر و عەسایبی ئەعلی حەق و خۆبەخشە شیعەكان و چەكدارانی سەر بە موقتەدا سەدر هەموو پێكەوە پەلاماری داعشیاندا و دەوترێت قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدرانی ئێرانیش بەشداربووە و بە وتەی شیعەكان شارۆچكەكە لە داعش پاك كراوەتەوە و زیاتر لە 200 چەكداری داعش كوژراوون.

001_small009_small011_small010_small012_small013_small014_small003_small004_small

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com