كۆمەڵێ ئیسلامی: وڵاتە زلهێزه‌كان پێیان وتین ده‌چنه‌وه بەغدا یان داعش ئازادكه‌ین له‌شه‌ركردن له‌دژتان بۆیه كورد ژەهرەكەی خوراردەوە
نوچەنێت – هەولێر
په‌رله‌مانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی زانیاری مەترسیدار لەبارەی بەشداریکردنی کورد لەحکومەتی عێتراق ئاشكرای دەكات و دەڵێت، جگە لەبەشداریکردن لەحکومەتی عێراق، كورد بژارده‌ی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ست نه‌بوو، شیعه و سوننه‌ش ئه‌مه‌یان ده‌زانی و وڵاتە زلهێزه‌كانیش پێیان وتین، ده‌چنه‌وه بەغداد یان داعش ئازادكه‌ین له‌شه‌ركردن له‌دژتان، بۆیه كورد ژەهرەكەی خوراردەوەو گەڕایەوە بۆ لای حكومه‌تی عه‌بادی.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید،سەرۆكی فڕاكسیۆنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵەیەتی فەیسبوك، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌غدا دەخاتەڕوو و دەڵێت”زۆر جار روبەروی ئەم پرسیارەمان دەكەنەوە و بۆ ئەوەی راستییەكان كە من دەیانزانم وەك خۆی ئێوەشی لی ئاگاداربن كورد بژاردەی دیكەی لەبەردەست نەبوو شیعە و سونەش ئەمەیان دەزانی بۆیە شیعە و بەتایبەتیش حەیدەر عەبادی زور بەراشكاوانە بە وەفدی دانوستانكاری كوردی وتبوو( براحتكم ) واتە ئارەزوی خۆتان بەشدار دەبن یان نا”.
ئه‌و په‌رله‌مانتارەی كۆمەڵ هۆکاری هاتنی داعش بۆ سنورەکانی کوردستان ئاشکرا دەکات، نوسیویەتی”هۆكاری بێبژارده‌یی كوردیش ئه‌وه بوو دوای ئه‌وه‌ی كورد گه‌شته ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كرد، سه‌رچاوه‌ی داهاتی مسۆگه‌ر كرد و كونسوڵه‌تی زۆری داوه‌ت كرد، سیسته‌می سیاسی كه پێك هاتوون له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌زگای دادوه‌ری پێك هێنا، ته‌نها ئیعلانی ده‌وڵه‌تی مابوو !!! داعشیان هێنایه به‌رده‌رگای و كه‌تیبه مه‌دفه‌عییەكانی سوپای عێراق كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، له‌نزیك مه‌خمور جیگیر كران و زلهێزه‌كان و ده‌وڵه‌ته ئقلیمیه‌كان پێیان وتین ده‌چنه‌وه به غداد، یان داعش ئازاد كه‌ین له‌شه‌ركردن له‌دژتان، هه‌ر بۆیه كورد ته‌نها بژارده‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆلای حكومه‌تی عه‌بادی هه‌ڵبژارد وه‌ك ژه‌هر خواردن وابوو بو سه‌ركردایه‌تی سیاسی!!!!!!!”.