عێراق لە كڕینی 24 فڕۆكەی ئەپاچی ئەمریكی پەشیمان دەبێتەوە
یەكشەممە 26ی ئۆكتۆبەر سوپای ئەمریكا رایگەیاند كە كۆنگرسی ئەمریكا رەزامەندی دەربڕیوە 24 هەلیكۆپتەری ئەپاچی بە عێراق بفرۆشرێت، بەڵام حكومەتی عێراقی لە مامەڵەی كڕینەكە پاشگەز بوەتەوە.
لە بەیاننامەكەی سوپای ئەمریكادا هاتووە كە بەرواری جێبەجێكردنی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنەكە لە مانگی ئابدا كۆتایی هاتووە و حكومەتی عێراق وتویەتی بەو دەرخستەیە رازی نەبووە كە ئەمریكییەكان بۆ مامەڵەكە پێشكەشیان كردووە.
بۆ یەكەمین جار لە شوباتی ئەمساڵدا بوو كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی بە نیازە 12-24 هەلیكۆپتەری جۆری ئەپاچی بە بەغدا بفرۆشێت.
