بزانە پارەی دانراوی عێراق چەندە؟

0

dinarبزانە پارەی دانراوی عێراق چەندە؟

نوچەنێت-ئاژانسەكان

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت دابەزینی نرخی نەوت كاری نەكردۆتە سەر كەرتی ئابووری عێراق و ئێستا عێراق 74 ملیار دۆلاری پاشەكەوتكراوی هەیە.
وەفا ئەحمەد كازم ئەندامی لیژنەكە دەڵێت “عێراق 74 ملیار دۆلاری پاشەكەوت كراوی هەیە، ئەوەش دوو هێندەی هەموو ئەو پارەیەیە كە لە بازاڕەكانی عێراق و نێوان هاوڵاتییاندا ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت و ئەوەش تەنانەت لە وڵاتە هەرە پێشكەوتووەكانیشدا بونی نییە”.
ئەو لێدوانە نوێیە لەكاتێكدایە كە بەغدا زۆركات نەبوونی پارە لە بانكەكان دەكاتە بەهانەی نەناردنی بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان كە لە 15 ملیار دۆلار كەمترە بۆ ساڵێكی تەواو

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com