میسر: وانەی پەروەردەی ئیسلامی لابرا
نوچەنێت-رەئیولیەوم
لە پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ میسر وانەی “پەروەردەی ئیسلامی” لە پرۆگرامی خوێندن لادەبات و لەبری ئەوە وانەی “بەها و رەوشتەكان” دادەنێت.
محەممەد سروجی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی میسر لە لێدوانێكی رۆژناوانیدا جەختی كردەوە كە حكومەتی میسر بڕیاریداوە بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە پرۆگرامی خوێندنی ئەو وڵاتەدا بسڕێتەوە و لەبری ئەوە وانەی “بەها و رەوشتەكان” دابنێت.
سروجی وتویەتی زیادبوونی دیاردەی بێزاركردنی خانمان و تەحەروشكردن پێیان وایان لە بەرپرسانی میسری كردووە بیر لە دیاریكردنی وانەیەك بكەنەوە بۆ تۆخكردنەوەی بەها مرۆییەكان و رەوشتە پەسەندەكان لەناو كۆمەڵگە بەگشتی و منداڵان و گەنجان بە تایبەتی.