بۆچی ئەمریكا هەریری هەڵبژارد بۆ دامەزراندنی فڕۆكەخانەی سەربازی؟

0

harirبۆچی ئەمریكا هەریری هەڵبژارد بۆ دامەزراندنی فڕۆكەخانەی سەربازی؟

نوچەنێت-ئاژانسەكان

ماوەی پێشوو پێنتاگۆن پێشنیاری كردووە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لە هەریر لە پارێزگای هەولێر بكرێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسە سەربازییەكان لەدژی داعش، سەركردایەتی كوردیش دەستبەجێ‌ رازی بووە و ئێستا سەرگەرمی چۆڵكردنی سەربازگەی هەریرن.
چاودێران دەڵێن كردنەوەی فڕۆكەخانەی سەربازی ئەمریكی لە هەریر هەنگاوێكی ستراتیژی ترە لە جەنگی داعش، چونكه ئەو بنكەیە وەك سێگۆشەیەكی سنووريی ئاسمانییە لەنێوان ئێران و توركیا و سوریادا، بەجۆرێك لە هیچیانەوە لە تەنها 60 كیلۆمەتر دورتر نییەو لە داهاتوو دەتوانێت بیكاتە شوێنی چاودێری هەم رێكخراوە تیرۆریستییەكانی عێراق و سوریا هەم چاودێری ئێران و تەنانەت توركیاش.
پیشووتر و لە سەردەمی شەڕی عێراق-ئێراندا رژێمی بەعسی عێراقیش ئەو ناوچە ستراتیژییەی هەڵبژاردبوو بۆ ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە سەربازییەكان لەدژی ئێران.
هەروەك لە شەڕی ئازادكردنی عێراق و دواتر شەڕی دژە تیرۆریشدا ئەمریكاییەكان وەك بنكەیەك ستراتیژی سوودیان لێوەرگرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com