زوممار بەخوێنی چەند شەهیدێکی پێشمەرگە ئازادکرا
نوچەنێت
فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، شارەدیی زوممار بەیەکجاری کۆنترۆڵکراوەتەوەو ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە لەو شارەدان، بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت، لەئازادکردنەوەی شارۆچکەی زومماردا، چەند پێشمەرگەیەک شەهید بوون کەسێ شەهیدیان بران.
شێخ ئەحمەد محەممەد، فەرماندەی هێزی دەستوەشێنی پێشمەرگە رایگەیاند، شارۆچکەی زووممار کۆنترۆڵکراوەتەوە، ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە لەو شارۆچەکەیە جێگیرن و تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی هەموو ئەو بۆمبە چێنراوانەن، کە داعش لەشارۆچەکەکدا بۆ زیان گەیاندن بە پێشـمەرگە چاندوونی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سبەی کەوتووە، لەو سەرکەوتنە مەزنەی کە پێشمەرگە لە ئازادکردنی شەنگال بەدەستهێناوە، چەند پێشمەرگەیەک شەهید بوون، سێ لەو پێشمەرگانەی کە شەهید بوون (فهرسهت مهلا عوسمان، ئهحمهد مهلا عوسمان، مهولود مهلا عوسمان) بران، خێزاندارن و خەڵکی ناوچەی سیدەکانن، هەر ئەمرۆ تەرمی ئەو شەهیدانە گەیەنراوەتەوە ناوچەی سیدەکان.