پەرلەمانتارێكی گۆڕان : دوو هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی مووچە وه‌رده‌گرن بێ ئەوەی ده‌وام بكەن
نوچەنێت:
پەرلەمانتارێكی بزووتنەوی گۆڕان،رایدەگەێنێت، دوو هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی مووچە وه‌رده‌گرن بێ ئەوەی ده‌وام بكەن
عەلی حەمە ساڵح،پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان،لە پەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێكدا پرسیارێكی ئاراستەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم كردوەو نوسیویەتی: لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی (2000) فەرمانبەر هەیە كە مووچە وەردەگرن بێ ئەوەی دەوام بكەن، ئایە هۆكارەكەی چیە و پلانتان چیە بۆ چارەسەركردنی.