یەکێتی نیشتیمانی : رێكەوتنی حیزبەكانی رۆژئاوا هه‌نگاوێكی زۆرباش و جێگەی ستایشه
ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایدەگەیەنێت رێكەوتنی حیزبەكانی رۆژئاوا هه‌نگاوێكی زۆرباش بوو و جێی ستایشه، لانی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رگابوو به‌سه‌ر كه‌یسێكدا، كه هه‌میشه وا خۆی ئه‌نواند پێشوه‌چوون به‌خۆیه‌وه نابینێ
رۆژی 22/10/2014 حزبه‌كانی رۆژاوای كوردستان، دوای چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه، به چاودێری سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزاكردو و لەسەر كۆمەڵێك خاڵ رێكەوتن.
لەوبارەیەوە ئازاد جندیانی،ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، لە وتارێکدا بەناونیشانی(ڕێكه‌وتنی دهۆك ، چیمان پێ ئه‌ڵێ ؟)دەڵێت: حزبه‌كانی رۆژاوای كوردستان،دوای چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه،به چاودێری به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزاكرد. هێشتا ته‌واوی وورده‌كارییه‌كان و میكانیزمی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌و جێبه‌جێكردنی نازانم، ئه‌زموونی خۆمان و ده‌ره‌كیش پێمان ئه‌ڵێ كه لایه‌نی پراكتیكی ئه‌م جۆره ڕێكه‌وتنانه پڕه له‌گرێ و گۆڵ و قۆرت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا هه‌نگاوێكی زۆرباش بوو كه جێی ستایشه، لانی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رگابوو به‌سه‌ر كه‌یسێكدا، كه هه‌میشه وا خۆی ئه‌نواند، پێشوه‌چوون به‌خۆیه‌وه نابینێ.
جوندیانی لەوتارەکەیدا دەشڵێت” له‌به‌ر ڕۆشنایی دیارده‌ی فراوانی ده‌ستوه‌ردان وه‌ك سیمایه‌كی دیاروزاڵ له سیاسه‌تی قه‌واره‌كانی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره ناده‌وڵه‌تیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. من خۆم كه كۆبوونه‌وه‌كانی دهۆك ده‌ستیان پێكرد، مه‌ترسی زۆرم هه‌بوو هه‌ر لایه‌و له شوێنی خۆی بچه‌قێ و نه‌رمی نواندن له دان وستانه‌كاندا نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه وا ده‌رنه‌چوو و مه‌ترسی منیش له‌و ڕووه‌وه، لانی كه‌م له‌و هێنده‌ی وه‌ده‌ست هاتووه، به‌تاڵ بووه‌وه.
بەرای ئەو “ڕێكه‌وتنی دهۆك، پێمان ئه‌ڵێ : بارودۆخی بابه‌تی و زاتی، ناوه‌كی و ده‌ره‌كی، ناوچه‌یی و جیهانی و هه‌روا په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو، له ڕۆژاوا‌و باكور و باشور و هه‌روا كه‌یسی كۆبانێش تایبه‌تتر، به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان له ڕۆژاوا‌و به‌شه‌كانی تری كوردستانیشدا ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه، كه مه‌نتقی كردنه‌وه‌ی گرێكان زاڵ بووه نه‌ك مه‌نتقی به‌رده‌وام بوونی گرێ كوێڕه‌كان. هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتیش، ڕه‌نگه بكه‌وێته‌ژێر چه‌تری ئه‌و مه‌نتقه تازه‌یه‌وه، ڕێكه‌وتنی دهۆك، پێمان ئه‌ڵێ: سه‌رده‌می زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌داسه‌دی حزبی و تۆخكردنی ڕه‌نگ و ده‌نگی حزبی گه‌یشتۆته بن به‌ست و ناتوانێ ببێته خاوه‌نی هیچ جۆرێك له نه‌خشه‌ڕێگا، وه‌ك چۆن تۆخكردنه‌وه‌و زاڵكردنی حزب، بۆ هیچ لایه‌نێك دابین ناكا. ئه‌مه له یه‌ك كاتدا بۆ په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له‌لایێك و بۆ پارتیش به هه‌مان شێوه ڕاسته. بۆیه له ڕێكه‌وتنی دهۆكدا ئه‌وه ئه‌بینم، كه هه‌ردوولا چه‌ند هه‌نگاوێك كشاونه‌ته‌وه تا گۆڕه‌پانێك بۆ ده‌ركه‌وتنی شته‌هاوبه‌شه‌كان بڕه‌خسێنن. ئه‌م كشانه‌وه‌یه،با زه‌بری بارودۆخه‌كه‌ش ڕۆڵی هه‌بووبێ، به‌ڵام له فاكته‌ری ئیراده‌ش به‌شی خۆی تیایه ڕێكه‌وتنی دهۆك، پێمان ئه‌ڵێ : له‌م قۆناخه یه‌كجار گرنگ و مێژوویی و هه‌ستیاره‌دا چیتر، شكانی هیچ لایه‌نێكی كوردستان، بۆ لایه‌كه‌ی تر نابێته سه‌ركه‌وتن.
جێگەی ئاماژە بۆكردنە پێشتر ئازاد جندیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ،وته‌بێژی فەرمی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەماوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە شوێنێ جندیانی سەرپەرشتی هەڵمەتەکانی راگەیاندنی یەکێتی دەکرد، ناوبراو دەستی لەکارکێشایەوەلە پۆستی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن کێشایەوە پێشتریش لە 28/10/2013 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی لە وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی راگه‌یاند.
جندیانی لە ماوەی جیابوونەوەی باڵی ریفۆرم بە سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی، یەکێک بوو لەو سەرکردایەتیانەی کە پشتی تاڵەبانی گرت، دواتریش بەهۆی ئەم هەڵوێستەیەوە لە لایەن تاڵەبانی بۆ ماوەیەکی درێژ خەڵات کراو چەند پۆستێکی هەستیاری پێدرا، لەوانەش پۆستی وتەبێژو پۆستێکی دیکەی رانەگەیەنراو کە پۆستی راوێژکاری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری راگەیاندن و هەندێ جاریش کاروباری سیاسی، ئەوانەش وێرای پۆستی خۆی کە لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن بوو. لەو ساڵانەی دواییشدا پێش نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی، جندیانی بە گەشترین ئەستێرەی ناو یەکێتی دەزانرا کە لە لایەن تاڵەبانییەوە بایەخی پێدەدرا.
