شێوەی فیرعەون چۆن بووە

0

10735939_10201834629267227_1615430390_nشێوەی فیرعەون چۆن بووە؟

نوچە.نیت.العربیە

لە دوایین لێكۆڵینەوەی توێكاری بۆ جەستەی مۆمیاكراوی توت ئەنخ ئاموونی فیرعەونی میسر دەركەوتووە، كە ئەو چەند كەموكوڕییەكی بۆماوەیی هەبووە، لەوانەش قاچی خواربووە، سمتی ژنانەبووە، لێوی پڕبووە و ددانی گەورە و لەیەكتری درووبوون و لەژێر لێوی سەرەوەی بەدەركەوتوون.
لێكۆڵینەوەكە كە بەهۆی 2 هەزار پشكنین لەرێگای كۆمپیوتەرەوە و لەگەڵ پشكنینی بۆماوەیی خێزانی فیرعەون توت ئەنخ ئاموون ئەنجامدراوە، بەتەواوی پشتڕاستیكردووەتە كە دایك باوكی فیرعەون لە راستیشدا خوشك و برابوون.

زاناكان پێیانوایە بەهۆی ئەوەی دایك و باوكی فیرعەون خوشك و برابوون، منداڵەكەیان واتا فیرعەون كێشەی جەستەیی هەبووە، كە لە ناڕێكی رێژەی هۆڕمۆن خۆی بینیوەتەوە، ئەمەش لەگەڵ مێژووی خێزانەكەی بووەتە هۆی ئەوەی فیرعەون لە دوای قۆناخی هەرزەكاریدا بمرێت.

بەپێی پشكنینە تیشكییەكان كە لەسەر پەنجەی پێی فیرعەون ئەنجامدراون دەركەوتووە كاتێك ئەو لە تەمەنی 19 ساڵیدا لەسەر تەخت بووە شەلیوە و پەنجەكانی پێی لەیەكتری دووربوون.

لەنێو بەڵگەی دیكە كە ئەوەدەسەلمێنن توت ئەنخ ئاموون شەل بووە دۆزینەوەی 130 گۆچان بووە لەنێو گۆڕەكەی.

لێكۆڵینەوەكانی پێشوو كە لەسەر ترشی ناوەكی DNA فیرعەونەكان ئەنجامدراون دەریانخستووە ئەخناتوون كە بەدرێژای 17 ساڵ حوكمی میسری كردووە باوكی تووت ئەنخ ئاموون بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com