به چه‌پڵه‌رێزان و گوتنه‌وه‌ى سروودى ئه‌ى ره‌قیب په‌رله‌مان ناردنى پێشمه‌رگه‌ى بۆ كۆبانێ په‌سندكرد
دوای ئەوەی مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و داواى ره‌زامه‌ندى لە په‌رله‌مانى كوردستانی كردبوو، بۆ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانى، به‌چه‌پڵه‌رێزان و گوتنه‌وه‌ى سروودى ئه‌ى ره‌قیب، په‌رله‌مان به كۆى ده‌نگ بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى بۆ كۆبانێ په‌سندكرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 22/10/2014 په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى پێشمه‌رگه کۆبونەوەیەکی ساز كرد، تیایدا ئه‌و داواكاریی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی بۆ ناردنی هێز بۆ کۆبانێ، خسته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه، دوای گفتوگۆکردن لەسەری، په‌رله‌مانى كوردستان به چه‌پڵه‌رێزان و گوتنه‌وه‌ى سروودى ئه‌ى ره‌قیب بڕیارى ناردنی هێزی بۆ کۆبانێ په‌سندكرد، وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی به پێویستیى جێبه‌جێكردنى حوكمه‌كانى ئه‌و بڕیارە له رۆژى ده‌رچوونییه‌وه له 22/10/2014 و بڵاوكردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى فه‌رمیى وه‌قایعی كوردستان پابەندکرد.
به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان وته‌یه‌كى كورتى پێشكه‌شكرد و تیایدا پیرۆزبایى له گه‌لى كوردستان كرد و رایگه‌یاند: “ساته‌وه‌ختێكى مێژووییه، وه‌رچه‌رخانێكى گرنگه له مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌مان، جاران بڕیارى هه‌ناردنى هێز ئه‌درا بۆ سه‌ر كوردستان و كورد، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجاره كورد بۆ پشتیوانیكردن له پارچه‌یه‌كى تر‌ى، هه‌رێمى كوردستان به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانییه‌وه، گه‌لى كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه بۆ پشتیگریكردن له گه‌لى كورد له یه‌كێك له پارچه‌كانى تر، بڕیارى ناردنى هێز ده‌دات”.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان جارێكى تر پیرۆزبایى له په‌رله‌مان و خه‌ڵكى كوردستان كرد و سوپاسی خۆڕاگریى هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌ى كرد كه له به‌ره‌كانى جه‌نگدان، هه‌ر له قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولاوه بۆ شنگال و بۆ كۆبانێى ئازیز و رایگه‌یاند: “بۆ نزیكه‌ى مانگێكه شه‌رڤانانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه قاره‌مانانه به‌رگرى له خاكى پیرۆزى كوردستان ئه‌كه‌ن، سوپاسى شه‌ونخوونیى هه‌موویان ئه‌كه‌ین و ده‌ستى ماندووبوونیان ده‌گوشین و ئینشائه‌ڵا كورد و هه‌رێمى كوردستان هه‌ر سه‌ركه‌وتووه”.
پاشان مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا پیرۆزبایی وده‌ستخۆشیی له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌م بریاره مێژووییه و راێگه‌یاند : “ئه‌م بریاره به‌لای ئێمه‌وه دوو گرنگیی مێژوویی هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێمه بۆ یه‌كه‌مجاره هێز ده‌نێرین بۆ به‌شێكی تری نیشتیمانه‌كه‌ی خۆمان، به‌هانای به‌شێكی تری نه‌ته‌وه‌ی خۆمان و هاوڵاتیان و خه‌ڵكی خۆمان كه گرنگییه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیی هه‌یه، گرنگی دووه‌م ئه‌وه‌یه له رووی دیموكراتییه‌وه ئه‌مه گرنگه كه ئه‌م پرسه هێنرایه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر وه‌رگیرا”.
وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد و پیروزبایشی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كرد و رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده ئه‌ركێكی تریان كه‌وته سه‌رشان، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و مه‌فره‌زه‌كانى ئاسایشی ناوخۆ وه كۆ چۆن له‌و ماوه دوورودێژه‌دا توانیویانه به‌رگه بگرن و به‌وپه‌ری وره به‌رزییه‌وه رووبه‌رووی ئه‌م دوژمنه بوونه‌ته‌وه، هیوادارم به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م ئه‌ركه‌شیان تێپه‌رێنن و لێره‌یشه‌وه سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیده‌كان داده‌نه‌وێنم و هیوای چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی شه‌ڕی دژه‌تیرۆری داعش شه‌هید و برینداربوون”.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا وه‌زیرى پێشمه‌رگه هیوای خۆاست كه بتوانن له‌ئاست جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌دا بن و به‌وپه‌ری دڵسۆزییه‌وه بتوانن ئه‌و ئه‌ركه‌ی خراوه‌ته سه‌رشانیان جێبه‌جی بكه‌ن.
