رژێمی سوریا: یارمەتی سەربازیی كۆبانێمان داوە
وەزیری راگەیاندنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد دەڵێت بەشێوەی راستەوخۆ و لەڕێگەی فڕۆكەشەوە یارمەتی سەربازی و لۆجستیمان پێشكەشی كۆبانێ كردووە.
لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی سوریا عیمران زوغبی وەزیری راگەیاندنی سوریا وتی “هێزە چەكدارەكانی سوریا راستەوخۆ و لە رێگەی فڕۆكەشەوە هاریكاری سەربازی و لۆجستی و چەكیان گەیاندۆتە كۆبانێ و كەس ناتوانێت نكوڵی لەوە بكات و بەردەوامیش دەبین لەو كارە”.
زوغبی وتویەتی كۆبانێ و خەڵكەكەی سورین و كەس ناتوانێت لە سوریا دایانبڕێت و یەكێتی خاكی سوریا هێڵی سوورە.
پێشوتر حكومەتی دیمەشق هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سوریای رەتكردۆتەوە و وتویەتی ئەگەر رووبدات ئوا وەكو “دوژمنكاری” تەماشا دەكرێت.
بەڵام تا ئێستا حكومەتەكەی بەشار ئەسەد هیچ هەڵوێستێكی دەرنەبڕیوە سەبارەت بە ئەگەری چوونی پێشمەرگەی كوردستان بۆ شاری كۆبانێ.
رژێمی سوریا: یارمەتی سەربازیی كۆبانێمان داوە
0
Share.
