هەر هەفتەیەك پێنج بریتانی دەبنە داعش
بەرپرسێكی باڵای بریتانیا دەڵێت میلیشیای داعش مەترسییە بۆ سەر بریتانیا و ژمارەی ئەو بریتانییانەش كە پەیوەندی بە داعشەوە دەكەن روو لە زۆربوونە.
بێرنارد هۆگن سەرۆكی گشتی پۆلیسی بریتانیا لە وتارێكدا لە كۆنگرەی ئاسایشی نیشتیمانیی بریتانیا وتی هەر هەفتەیەك پێنج بریتانی پەیوەیندی بە ریزەكانی داعشەوە دەكەن، واتە لە ساڵێكدا 250 بریتانی دەبنە داعش.
ئەو بەرپرسە باڵا بریتانییە وتویەتی خەمڵاندنە لانی كەمییە و پێدەچێت ژمارەكە لەوە زیاتریش بێت، چونكە ئێمە ناتوانین چاودێری هەموو ئەوانە بكەین كە لە بریتانیاوە گەشت بۆ وڵاتان دەكەن.
بە ووتەی هۆگن ،كە باڵاترین بەرپرسی ئەمنیی بریتانیایە، تا ئێستا 500 بریتانی چوونەتە ناو داعش و هەندێكیان گەڕاونەتەوە و هەندێكی تریش بەنیازن بگەڕێنەوە.
بەرپرسە بریتانییەكە ترسی خۆی نەشاردەوە لەوانەی لەناو داعشەوە دەگەڕێنەوە، چونكە فێری هونەری جەنگی سەرشەقام بوون و دوور نییە شارەكانی بریتانیا بكەنە مەیدانی كاری تیرۆریستی